هاری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-20:32:00 - کۆدی بابەت: 1650
هاری

ناوه‌ڕۆك

هاری

هاری جۆرێک لە نەخۆشی زۆر زۆرکوشندەیە کە بەهۆی گاز لێ گرتنی هەندێ ئاژەڵەوە دروست دەبێت. ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی ڤایرۆسێکەوە کە لە لیکی ئاژەڵەکاندا هەیە توش دەبێت. لە کاتی گاز لێ گرتن لە مرۆڤ. زۆرتر ئاژەڵە کێوییەکان توشی هاری دەبن وەک، سەگ، گورگ، شەمشەمە کوێرە، پشیلەی کێوی، ئاژەڵە ماڵیەکانیش هەندێ جار توشی  هاری دەبن لە کاتی ئەوەی کە ئاژەڵەکە گاز لە مرۆڤ دەگرێت ٣٥ تا ٦٤ ڕۆژی پێ دەچێت تا نیشانەکانی هاری لێ دەردەکەوێت، لە نیشانەکانی بریتین لە:

  • تا لێ هاتن
  • بێ حاڵی
  • ژانەسەر
  • ئارەزوو نەکردنی خواردن
  • ڕشانەوە
  • قوڕگ ئێشە
  • کۆکە و ئازار لە شوێنی گاز لێ گرتووەکان

ئەو نیشانانەی کە لە پاشدا لێی دیاری دەدات بریتین لە :

  • بێ قەراری
  • جوڵەی زۆر
  • گۆڕانکاری لە بیر و هۆشدا
  • گێژی
  • گیران و ئازاری ماسولکەکان
  • بێ هێزی ماسولکە
  • زۆربوونی حەساسیەت بە جووڵە و دەنگ و تیشک
  • ترسان لە ئاو (هیرۆفۆبیا)

دەبێت ئەم نیشانە ترسناکانە لە نزیکەی ٤ تا ٧ ڕۆژ پێش مردن ڕوودەدەن، بۆ بەرگری کردن لە هاری بکوترێت، لە ڕۆژانی یەکەم، سێیەم، حەوتەم، چواردەهەم، بیست و هەشتەم و ڕۆژی (٩٠)، لە کاتی لێ نەدانی ئەم ڤاکسینەدا دەرمانی چارەسەر لە دوایدا زۆر سەخت و دەگمەنە وە زۆربەی جاران دەمرن.


سەرچاوەکان



2193 بینین