هیمۆفیلیا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-26-21:41:00 - کۆدی بابەت: 1665
هیمۆفیلیا

ناوه‌ڕۆك

هیمۆفیلیا

هیمۆفیلیا ناتەواوییەکە کە لە خوێن دا دروست دەبێت کە بەهۆی کەم بوونی ماددەیەک یان چەند ماددەیەکەوە دەبێت کە لە خوێندا هەیە و دەبێتە هۆی خوێن مەیاندن لە کاتی خوێن بەربووندا، بەربڵاوترین جۆری ئەو ماددەیەش بریتییە لە ماددەی (فایبرۆنۆجین) کە کەمی دەبێتە هۆی درەنگ یاخود هەر نەگیرسانەوەی خوێن لە خوێنبەرەکاندا. لە هەر (٥٠٠٠) پێنج هەزار کەس یەک کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت کە هیمۆفیلیای جۆری (X)ـی پێ دەگوترێت. لەم نەخۆشانەدا بەریەککەوتنی کەم دەبێتە هۆی خوێن بەربوون و شین بوونەوە و ئەگەر لە جومگەکاندا بێت ئەو شوێنە لەناودەبات و لەکاری دەخات. 
گوێزانەوەی هیمۆفیلیا لە باوانەوە بۆ منداڵ لە ڕێگەی کرۆمۆسۆمی (X)ـەوە دەبێت. ژنێک هەڵگری دوو کرۆمۆسۆمی (X)ـە کە یەکێکیانی لە باوک و ئەوی تری لە دایکیەوە پێ گەیشتووە. ئەگەر یەکێک لە کرۆمۆسۆمەکانی هەڵگری جیناتی نەخۆشی هیمۆفیلیا بێت، دەبێتە گوێزەرەوەی ئەم نەخۆشییە بۆ منداڵەکانی. بەڵام کرۆمۆسۆمە (x)ـەکەی تری ئەو کەسە کە ساغ و سەلامەتە ئەم ژنە لە توش بوون بە هیمۆفیلیا دەپارێزێت. وە لە ئەنجامدا ژنێکی ساغ دەردەچێت. بە دەگمەن ڕوودەدات کە ژنێک هەم لە دایکی و هەم لە باوکیەوە کرۆمۆسۆمی (x)ـی نەخۆش وەربرگرێت چونکە لەم حاڵەتەدا ئەو ژنە خۆی هیمۆفیلیا دەگرێت. لە لایەکی تریشەوە پیاوێک خۆی یەک کرۆمۆسۆمی (X) لە دایکی و یەک کرۆمۆسۆمی (X) لە باوکیەوە وەردەگرێت، لەبەر ئەوەش  ئەگەر پیاوێک یەک کرۆمۆسۆمی (X)ی نەخۆش لە دایکیەوە وەربگرێت ئەوا تووشی هیمۆفیلیا دەبێت. ئەگەر ئێوە کوڕی پیاوێکی نەخۆش بە هیمۆفیلیان و دایکتان هەڵگری جیناتی نەخۆشییەکە نییە، هیچ مەترسن بەڵام کرۆمۆسۆمی (X) لە باوکتان و (X) لە دایکتان وەردەگرن. بەڵام ئەگەر کچی ئەو ماڵە بن. ئێوە هەڵگری ئەم جیناتەن لەبەر ئەوەی کرۆمۆسۆمی (X)ی نەخۆش لە باوکتان وەردەگرن، هەرکام لە کوڕانی ژنێکی هەڵگری جیناتی هیمۆفیلیا ٥٠٪ چاوەڕوانی هیمۆفیلیایان لێ دەکرێت، هەروەها کچانی ئەم ژنە هەڵگری ئەم جیناتە دەبن نەک توش بوون پێی، بە هەمان ڕیژەی (٥٠٪). توند بوونی ئەم نەخۆشییە بەستراوە بە کەم بوونی ڕێژەی (فایبرۆنۆجین) لە خوێندا، لە کاتی خوێنبەربوون و بریندار بووندا دەبێت ئەم چارەسەرەی بە دەرزی لێ بدرێت. وە دەبێت بەردەوام خۆیان لە بریندار بوون بپارێزن. وە دەبێت لە بەکارهێنانی ئەسپرین دووربکەونەوە.


سەرچاوەکان



3100 بینین