پەروەرشیارێکی بە توانا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-00:23:00 - کۆدی بابەت: 1676
پەروەرشیارێکی بە توانا

ناوه‌ڕۆك

پەروەرشیارێکی بە توانا

پیشەی مامۆستایەتی بۆیە پیسەیەکی هەستیارە و پیرۆزە، چونکە لە پاڵ پڕۆسەی فێرکردن کە خۆی لە خۆیدا ئەرکو ماندووبوونێکی زۆری دەوێت، پڕۆسەی پەروەردە کردنیش هەیە، بەمەش لە پیشەکانی تر جیا دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی پیشەکانی تر تەنها ڕاپەڕاندنی کارن بۆ بەرامبەر بەبێ ئەوەی ئەرکی پەروەردەکردنیان هەبێت، بەڵام مامۆستا لە پاڵ پڕۆسەی فێرکردن دەبێت پەروەرشیارێکی بە توانا و بە هێزیش بێت، چونکە داهاتووی هەموو میللەتێک لەبەرەو پێش بردن و دوور خستنەوەی لە نەزانی و تاوان لەسەر ئەستۆی مامۆستایە، ئەگەر کەسێک باوکی چەند منداڵێک بێت ئەوا مامۆستا باوکی هەموو میللەتە، ئەگەر منداڵێک لاسار بێت ئەوا ڕووی گلەیی لە باوکی دەکرێت، بەڵام ئەگەر زۆربەی میللەت لاسار و نەخوێنەوار بوون، ئەو کات تەواوی گلەییەکان دەکەوێتە ئەستۆی مامۆستا، هەر وەک چۆن میللەتی زیرەک و پێشکەوتوو بە بەرهەمی دەستی مامۆستا لەقەڵەم دەدرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەم ڕاستیە مامۆستایان دەبێت هەست بە قورسی ئەرکی سەرشانی خۆیان بکەن، دوو ڕێگایان لەبەردەم دایە، ئەویش یان میللەتێک بەرەو نەفامی و نەزانی دەبەن، یاخود میلەتێکی هۆشیار و زانست خواز و پێشکەوتوو دهێننە بەرهەم.


سەرچاوەکان



433 بینین