دەم پاکی و هەڵسوکەوتی جوانی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-01:10:00 - کۆدی بابەت: 1679
دەم پاکی و هەڵسوکەوتی جوانی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

دەم پاکی و هەڵسوکەوتی جوانی مامۆستای سەرکەوتوو

ئێمە کە منداڵ بووین دوو دیاردەی زۆر زەق لە قوتابخانەکان بوونیان هەبوو، ئەوانیش بریتی بوون لە (لێدان و جوێندان) لەلایەن مامۆستایانەوە.
کە بە داخەوە ئەو دوو دیاردەیە بە هیچ شێوەیەک پەروەردەیی نین و لە هیچ وڵاتێکی پێشکەوتووی دونیا نیە، لە هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە بە یاسا لێدان قەدەغە کراوە، بەڵام دیاردەی جوێن دان هێشتا ماوە و بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت، زۆرێک لە مامۆستایان بە چەکێکی دەزانن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان، هەشیانە بە هۆکارێکی پەروەردەیی دەزانێت. ئەگەر مامۆستا دەمی پیس بێت، هەڵسوکەوتی نەشیاو و ناشرین بێت، جوێن بە قوتابی و ماڵەوەی قوتابی بدات، ئەبێ چ خۆرە نەوەیەک بەرهەم بێت؟!!، ئیسلام فێری کردووین کە نابێ  جوێن بە هیچ کەسێک بدرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن، چونکە ئەوانیش دەرگای جوێندانیان بۆ واڵا دەبێت تاوەکو جوێن بە خوا بدەن. ئەگەر بمانەوێت لە پۆلدا بەرگری لە خۆمان بکەین ئەوا ڕێگەی زانستی و پەروەردەیی زۆرە، بە مەرجێ ڕۆشنبیریمان دەربارەی هەبێت و فێری بووبین، ئەوکات پەنا بۆ جوێندان و هەڵسوکەوتی ناشرین نابەین.


سەرچاوەکان



995 بینین