مێشک و دەزگای ئەعصاب

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-14:23:00 - کۆدی بابەت: 1687
مێشک و دەزگای ئەعصاب

ناوه‌ڕۆك

مێشک و دەزگای ئەعصاب

مێشک و دەزگای (ئەعصاب) بەرپرسی کۆنترۆڵ کردنی چالاکییە ئاگاییەکان و جوڵە خۆ ویست و خۆنەویستەکان و هەروەها لە ڕێگەی ئەو دەزگایەوە وا دەکرێ کە ئازار و پلەی گەرما هەستیان پێ دەکرێت، دابڕانی ڕۆشتنی خوێن بۆ ئەم دەزگایە یەکێکە لە کێشەکانی کە تووشی دەبێت، شآیانی باسە ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو خولەک خوین بۆ مێشک نەڕوات ئەوا دووچاری صەدمەی هەمیشەیی دەبێت. لەمەوە دەردەکەوێت کە دادڕانی یاخود تەقینی دەمارەکانی خوێن لە مێشکدا دەبێتە هۆی دابڕانی خوێن بۆ مێشک. لەمەشەوە جەڵدەی دەماخ (دەماخە وەستێ) وە کۆمەڵێک نەخۆشی تر لەم ئەنجامەوە ڕوودەدات. وەک ئیلتیهابی مێشک و بەشيکانی تری لەش وە چەند نەخۆشیەکی تریش وەک صەدمەی مێشک وهەڵاوساوی و غودە و چەند نەخۆشیەکی تری نادیار کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە مێشک. مێشکی مرۆڤ لە ناو سندوقێکی بچووکدایە کە پێی دەڵێن (کەللەی سەر)، مێشک لە چەندان یان با بڵێین ملیۆنەها خانە پێکهاتووە، مێشک ئاڵۆزترین بەشی لەشە، وە گرنگتیرن بەشی لەشیشە. زۆربەی فرمانەکانی لەش تاکو ئێستا بە نەدۆزراوەیی ماوەتەوە. دوو نیوە گۆیەکەی مێشک و هەرکام لە بەشەکانی ئەم دوو نیوە گۆیە بەرپرستن لە: بیرکردنەوە و جوڵە و لێکدانەوەی هەست  و نەست و ئەوەی کە لە لایەنی دیکەوە بۆی نەقڵ دەکرێت و گەیاندنی هەست، هەست کردن بە هەستەوەرەژان وەک چەشتن، بیستن، بۆن کردن، بینین، بەرکەوتن، دەدرێت بە مێشک، وە ئەوەیش پەرچەکرداری خۆی بەرامبەری دەداتەوە.


سەرچاوەکان



1934 بینین