حاڵەتی شۆک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-20:33:00 - کۆدی بابەت: 1700
حاڵەتی شۆک

ناوه‌ڕۆك

حاڵەتی شۆک

شۆک بە حاڵەتێک دەوترێ کە ڕێژەی خڕۆکەکانی خوێن پێویست نەبن وە یاخود دڵ نەتوانێت بەپێی پێویست پاڵ بە خوێنەوە بنێت بۆ ناو سیستمی خوێن هێنسەر و خوێنبەرەکانی لەش وە لە هەردوو حاڵەتدا دەبێتە هۆی هاتنە خوارەوەی پەستانی خوێن ئەمەش وا دەکات ئۆکسجین و گلۆکۆز بە ڕێژەی پێویست بە بەشەکانی بەتایبەتیش (مێشک و دڵ و گورچیلەکانی) بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەم حاڵەتە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی دەمارەکانی خوێنی کە گرنگیەکی کەمتریان هەیە بۆ ژیان وەکو پێست و ڕیخۆڵەکان تەسک دەبنەوە و ڕێگا بە تێپەڕبوونی خوێنێکی زۆرتر دەدەن بەرەو (مێشک و دڵ و گورچیلەکان) حاڵەتی شۆک زۆر ترسناکە وە ئەگەر بە خێرایی چاک نەکرێت دەتوانێت کوشندە بێت.

هۆکارەکانی ڕوودانی شۆک 

* لەدەست دانی بەهۆی (خوێن بەربوونی ناوەوە و دەرەوە). 
* لەدەست دانی شلەمەنی لەش بەهۆی ئارەق کردنەوەی زۆر یاخود سک چوون.
* سوتان (بڕێکی زۆر لە شلەمەنی لەش بەهۆی پلەی گەرمەیەوە لە کاتی سوتاندا لەدەست دەچێت).
* جڵک هەڵگرتنەکان (چڵک هەڵگرتنی خوێن هۆکارێکە بۆ لەدەست دانی خڕۆکەکان و لاچونی پێکهاتەکانی خوێن و هەڵوەشانەوەیان لە شانەکانی لەشدا).
* نەگەیاندنی دڵ: ئەگەر دڵ لاواز بووبێت وە توانای پاڵ پێوەنانی خوێنی نەبێت بۆ سیستمی گەڕانی خوێن.

نیشانەکانی توشبوون بە حاڵەتی شۆک

* ڕەنگ پەڕیوی و ساردبوونەوەی پێست بەهۆی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکانی پێست.
* لێدانی سەریعی دڵ بەهۆی قەرەبوو کردنەوەی حاڵەتەکە.
* هەست کردن بە بورانەوە و زەعف لە نەخۆشدا بەهۆی کەم بونەوەی خوێن گەیاندن بە مێشک و دەمارەکانی.
* تەنگە نەفەسی زۆر توند بەهۆی بەپێی پێویست نەبونی ئۆکسجین لە خوێندا.
* تونێتی زۆر توند بەهۆی هاتنە خوارەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی لەش و خوێن.
* بێ هۆشی و بورانەوە بەهۆی کەم خوێن گەیاندن بە مێشک.

هەدەف لە گەیاندنی یارمەتییە فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بە نەخۆش ئەوەیە کە پێش گیری بکرێت لە خراپتر بوونی حاڵی نەخۆشەکە.

تێبینی

١- نەخۆش مەجوڵێنن چونە لەوانەیە ببێتە هۆی خراپ بوونی حاڵەتەکەی.
٢- هیچ شتێکی بۆ خواردن و خواردنەوە مەدەن بە نەخۆش.

ڕێگە چارەکانی بەم خالانە دەبێت

١- نەخۆش دەبێت لەسەر زەوی پاڵ بخرێت وە سەری کەمێک لە لاشەی نزمتر بێت تاکو بەهۆی کێشی زەوییەوە خوێن بۆ لای سەری بڕوات.

٢- پێشگیری هەر جۆرە خوێن بەربونێکی گومان لێکراو بکەن.

٣- ئارامی و دڵنیایی بدەنە نەخۆشەکە.

٤- جلەکانی بەری بۆ شل بکەنەوە و ئازادی بکەن لە هەر جۆرە شتێکی تەسک کە پێوەی بێت.

٥- بە سوود وەرگرتن لە بەتانیەکی لوول کراو کە دەیخەنە ژێر هەردوو قاچی نەخۆشەکە قاچی پێ بەرز بکەنەوە.

٦- بەتانیەک بدەن بە نەخۆشەکەدا.

٧- بە شێوەی بەردەوام لێدانی دڵی هەناسەدانی کۆنترۆڵ بکەن.

* ئەگەر وا هەست دەکەن کە نەخۆش لەوانەیە بڕشێتەوە یاخود هەناسەدانی تەواو نییە وە یاخود بێهۆشە بیخەنە سەر حاڵەتی (ڕیکاڤاری).
* ئەگەر هەناسەدانی نەخۆشەکە وەستابوو دەست بکەن بە هەناسەدانی دەست کرد پێی وە هەروەها مەساجی دڵی بکەن.


سەرچاوەکان



990 بینین