بەهێزی لە خۆ ڕێکخستنی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-27-23:07:00 - کۆدی بابەت: 1712
بەهێزی لە خۆ ڕێکخستنی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

بەهێزی لە خۆ ڕێکخستنی مامۆستای سەرکەوتوو

گەلیک جار مامۆستا لە پۆلدا پێویستی بە (پارچە کەغەزێک، یاخود قەڵەمێک، یا تەباشیر ......)دەبێت، بۆ ئەمە لە قوتابیەکانی یاخود لە پۆلەکەی نزیکی داوا دەکات، لەم کاتەدا لەوانەیە هەرا و دەنگە دەنگ سەرهەڵبدات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە مامۆستا پێش هاتنە ناو پۆل خۆی ڕێک نەخستووە و پێویستیەکانی خۆی نەهێناوە. ئەوەی داوا دەکرێ ئەوەیە کە مامۆستا پێش ئەوەی هەنگاو بنێ بۆ ناو پۆل دەبێت تەواوی پێداویستیەکانی خۆی ئامادە بکات و خۆی بە جوانی ڕێک بخات، ڕێگا نەدات کەلێنێکی وا دروست بێت، کە ببێتە هۆکارێک بەدەست قوتابیانەوە بۆ ئەوەی ئارامی پۆل تێک بدەن، ئەمە لە لایەک، لە لایەکی تر زۆر دووبارە کردنەوەی ئەم کارە کەسایەتی مامۆستا لای قوتابی لاواز دەکات و قوتابییەکان مامۆستاکە بە مامۆستایەکی بێ بەرنامە و بێ خەم دادەنێن، مامۆستاکەش ناتوانێت لێپێچینەوە لەگەڵ قوتابیان بکات لەسەر نەهێنانی پێداویستیەکانی خۆیان. 


سەرچاوەکان



905 بینین