منداڵەکەت بناسە و گەنجینەکانی بدۆزەرەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-20:25:00 - کۆدی بابەت: 1743
منداڵەکەت بناسە و گەنجینەکانی بدۆزەرەوە

ناوه‌ڕۆك

منداڵەکەت بناسە و گەنجینەکانی بدۆزەرەوە

بەهرە و داهێنان بەخششێکی خودای پەروەردگارە بۆ سەرجەم مرۆڤەکان، تۆیەکی شاراوە و دانراوە لە ناخی مرۆڤدا، گەشە دەکات و سەوز دەبێت و لەناودەچێت و نامێنێت، هەریەکەی بە گوێرەی ژینگەی ڕۆشنبیری و ناوەندی کۆمەڵایەتی خۆی.

بە گوێرەی نوێترین لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ڕێژەی داهێنەرە بەهرەمەندەکان لە منداڵاندا لە تەمەنی لە دایک بوونەوە تاکو تەمەنی (پێنج) ساڵی بە ڕێژەی ١٩٪، و کاتێک تەمەنیان دەگاتە (٧) ساڵی ئەم ڕێژەیە دادەبەزێت بۆ ١٠٪، بەڵام کاتێک تەمەنیان دەگاتە (٨) ساڵی ڕێژەکەشیان دادەبەزێت بۆ تەنها ٢٪، ئەمەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دام و دەزگای خوێندن و خوونەریتە کۆمەڵایەتیەکانن کاریگەریان هەیە، بەسەر لەباربردنی داهێنان و کوژاندنەوەی مەشخەڵ و بڵێسەکەی، لەگەڵ ئەمەشدا لەتوانایدا هەبوو، کە پارێزگاری لێبکات و بەڵکو پەرەی پێبدات و پێشیشی بخات.

پەروەردەکاتی بەڕێز
ئایا دەزانیت بەهرەی منداڵەکەت چۆن گەشە دەکات و بەرهەمدار دەبێت؟

لەگەڵماندا ئەم چەند دێرە بخوێنەوە

هەموو منداڵێک لایەنێکی چاکی هەیە، جیای دەکاتەوە لە کەسانی تر،  دەبیت باوەڕیشمان بەوە هەبێت، کە ئەم جیاوازییە لە ئەنجامی کارلێکی نێوان ژینگە و هۆکارەکانی بۆماوەییەوەیە.
  بێگومان هەموو خێزانێک حەز دەکات منداڵەکانی داهێنەر و سەرکەوتوو و چآکەکار بن، بۆ ئەوەی شآنازی بە خۆیان و داهێنانەکانیان بکات، بەڵام حەز شتێکە و تواناش شتێکی ترە، توانا پێویستی بە دەستپێشخەری و کارامەییەکی کاریگەر هەیە، توانا و وریایی، بۆ پەروەردە کردنی داهێنان و جیاکاریی، پاڵپشتی کردنی بەهرە و ڕێگا پیشاندانی لە سنووری توانای گونجاودا، دوانەخستن و تەمبەڵی نەکردن بە بیانووی باری کۆمەڵایەتی و باروودۆخی ئابوری.
بەم شێوەیە لەوانەیە وشەیەکی چاکی ڕاستگۆیانە و زەردەخەنەیەکی پاکی نەرمونیان، کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری هەبێت، لەسەر هەست و سۆز و دەروونی منداڵ و، ببێتە هۆکاریك بۆ سەرکەوتن و داهێنان لە لای.
ئەم ڕایەش لە لایەن پسپۆڕانەوە پشتگیری لێدەکرێت، کە کۆکن لەسەر ئەوەی کە زۆربەی بلیمەت و دۆزەرەوان و سەرکردە بەهرەمەندەکان پێگەیشتوون و گەشاونەوە لە ژینگەی هەژارەکان و کەم دەرامەتەکاندا.

پێشنیارە کردەییەکان

پسپۆڕانی پەروەردە ئامۆژگاری باوکان و دایکان دەکەن، بە گرتنە بەری ئەم هەنگاوانە بۆ ئەوەی هاوکاریان بێت بۆ گەشەپیدانی بەهرەی منداڵەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

کۆنترۆڵ کردنی زمان

بەتایبەتی لە کاتی توڕەبوون و هەڵچوندا، چونکە باوکان و پەروەردەکاران سەرمەشقی مندالەکانیانن، بۆیە وا چآکە پێشەنگی بکات بە باشترین ڕەوشت و چاکترین ڕێگا، بۆیە باشترین پەروەردەکاتی حاڵی بووی بەرزەو، منداڵەکە بە دوای ڕێبازە بەرزەکەی دەکەوێت، بەڵام ئەگەر خراپ و بێباک و جنێوفرۆش و بەکەم زان بوو، ئەوا منداڵەکەی لەدەست دەدات.

کۆنترۆڵکردنی هەڵس و کەوت

ڕوودانی هەڵە لەهەر کەسێک ئەوە ناگەیەنێت کە نەزان و بێ مێشک و گێژە، چونکە (هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات)، لەوانەیە منداڵیش تووشی چەندان هەڵە ببێت، بۆیە پێویستە لەسەرمان ڕەخنە لە کردارە هەڵەکە و ڕەوشتە شازەکە بگرین، نەک ڕەخنە لە خودی منداڵەکە بگرین و کەسایەتی لەناوبەرین، ئەگەر منداڵەکە هەلەیەکی کرد پێی دەڵێین: ئەم کردارە خراپە، بەڵام تۆ منداڵێکی ژیر و باشی، ئەم کردەوەیە لە ۆت نەدەوەشایەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک پێی بڵێین: تۆ منداڵێکی بێ مێشکی و خراپی و نابووتی ... هتد.

ڕێکخستنی بەهرەکانیان

لەوانەیە منداڵەکەت نیشانەی جیاوازی چاکی زۆر تێدابێت، وە زۆر بەهرە و نیشانەی تێدا بێت، وا باشي لەسەر پەروەردەکار باش چاو دابگرێت لەسەر یەکەمین و گرنگترین شتێ کە منداڵەکە زۆرترین ئارەزووی لێیەتی، بۆ کردنی چالاکیەکانی، بێ پابەندکردنی بە حەزی تایبەتی خۆت.

دڵێکی ئەرێنی و فراوان

هەوڵبدە هاوکاری منداڵەکەت بکەی بە نازناویكی وا کە لەگەڵ ئارەزوو و بەهرەکەیدا بێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم نازناوە ببێتە نیشانەیەک بۆ منداڵەکەت و، ببێتە هۆکاێکیش بۆ بەبیر هاتنەوەی پەروەردەکارەکەی بەهۆی ئەو تایبەتمەندیەی کە هەمیشە پەیمانی پێدەدات، بۆ پاک ڕاگرگتنی و بەرەو پێش بردنی وەکو (دکتۆر، ئەندازیاری بەتوانا، دارتاشی زیرەک، مامۆستای داهێنەر، بلیمەت، ...هتد

بەدەست هێنانی خوێندن

پێویستە پشتگیری بەهرە بە زانست بکەین، بە سوود وەرگرتن لە خاوەن توانست و کاراکان، بە خوێندنەوەیەکی ڕاست و دروست، بە بەدەستهێنانی خوێندنی قوتابخانە و زانکۆکان و، لە ڕێگای بەشداری کردن لە سەرجەم خولە زانستییەکان بە تایبەتی خولی پسپۆڕی بوون.

ڕۆیشتن بە بەردەوامی لەگەڵ خولیاکانیدا

شتێکی بەشە منداڵ بەردەوام بێت لەسەر خولیایەک، کە لەگەڵ ئارەزووەکەی دا بێتەوە، بەتایبەت لە کاتی پشوو مۆڵەتدا، ئەمە هانی دەدات بۆ سەرکەوتن و داهێنان لەگەڵ گرنگی دانی بە بەهرەکەی و گەشەپێدانی بەهۆی جێبەجێ کردنی بە شێوەیەکی کرداری.

چیرۆک و سەرگوزەشتەی بەهرەداران

لە هۆکارەکانی بەهێزکردن و هاندان: باس کردنی چیرۆکی بەهرەدران و سەرکەوتوانای پێشووەو، ئەو هۆکارانی گەیاند و ووتی بە بەرزی و لووتکەوم خۆشەویستکردنی کەسایەتییان لای منداڵەکەت بۆ ئەوەی بیانکات بە نموونە و پێشەنگ، ئەمەش بە پەیداکردنی پەڕتووک و کاسێتی ڕیکۆرد و (cd)ی دەنگ و ڕەنگ و ...هرد.
بە ئاگادار بوون لە کارێکی گرنگ ئەویش: کرندی ئەم کەسایەتیانە بە پێشەنگی دەرگا بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر لە داهێنان و کای نوێدا، و رآزی نەبوون و ڕانەوەستان، تەنها بەوەندەی ئەوان پێی گەیشتوون و کردوویانە.

کردنەوەی پێشانگا بۆی

لە هۆکارەکانی بەهێزکردن و هەڵنانیەتی: پێشوازی کردن لە منداڵی داهێنە و بەرهەمەکەی، ئەمەش بە خستنەڕووی داهێنراوەکان لە شوێنێی دیار یاخود تایبەتمەندکردنی کتێبخانەیەک بە کار و بەرهەمەکانی، یان کردنەوەی پێشانگایەک بۆ داهێنانەکانی و بانگهێشتکردنی خزم و کەس و برادەرەکانی بۆ ماڵی منداڵەکەت، یاخود لە ماڵی یەکێک لە خزمان، یان لە هۆڵی قوتابخانەدا.

پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ قوتابخانەدا

وا باشە لە سەر پەروەردەکاتی منداڵی داهێنەری چآک، هەمیشە پەیوەندی لەگەڵ قوتابخانەدا نەبڕێت، لەگەڵ بەڕێەوبەر و مامۆستایان و، ئاگاداریان بکات لە سیفەتەکانی منداڵەکەی و داهێنانەکانی، بۆ ئەوەی هاوکاری لە نێوان قوتابخانە و ماڵی منداڵەکە بەردەوام بێت، بۆ سەرپەرشتی کردنی بەهرەکانی و بەرەو پێش بردنیان.

بوونی کتێبخانە و شوێنێکی تایبەت بە کەل و پەلی یاری کردنی

پێداگری باش بۆ پەیدا کردنی پەڕتووکی بەسوود و چیرۆکی بە کەڵک، کە بواری داهێنان و هاندانی منداڵانن و بە هاوکاری تێنووس و قەڵەم ڕەنگ و خشتەی کار، هەروەها پێداگری کردن لەسەر پەیداکردنی ئەو یارییانەی کە مێشک و بیر دەجوڵێنن و کتێبخانەیەکی ئەلکترۆنیش، کە ئەمانە لە خۆی بگرێت، بێ لە یادچوونی کتێخانەیەکی دەنگ و ڕەنگ کە زیاتر حەزی منداڵەکەت دەجووڵێنێت و زیاتر کەڵکی لێ دەبینێت.

هاوسەنگ بوون

لەسەر خێزان پێویستە بە هاوسەنگی هەڵس و کەوت لەگەڵ منداڵە بەهرەدارەکەیاندا بکەن و، پێویستە لە پلە و پایەی بەهرەکەی نەهێنێتە خوارەوە و پشتگوێی نەخەن، لە لایەکی ترەوە پێویستە لەسەریان زیادەڕۆیی لە گوفتارەکانیان و باس کردنی کارەکانی نەکەن، کە وای لێ بکات هەست بە لەخۆ بایی بوون و خۆ بە گەورەزانی بکات.

پەروەردەکاری خۆشەویست...

منداڵی بەهرەدا وەکو خەڵکی تر پێویستی بە ڕێز و خۆشەویستی و ئارامی و دڵنەوایی هەیە، کە هاوکاری دەکات بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی تەواو لە سەرجەم لایەنەکانی کەسایەتیدا. بە دوای بەهرەی منداڵەکەتدا بگەڕێ. هانیبدە. هاوکاری بکە. و ئاڕاستەی بکە، بە ئاڕاستەیەکی باش و تەندروست.

 


سەرچاوەکان



731 بینین