منداڵان لەبەر چوار هۆکار درۆ دەکەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-21:36:00 - کۆدی بابەت: 1748
منداڵان لەبەر چوار هۆکار درۆ دەکەن

ناوه‌ڕۆك

منداڵان لەبەر چوار هۆکار پەنا بۆ درۆکردن دەبەن

دایکی بەڕێز، ئەو هۆکارانە بدۆزەرەوە و چارەسەریان بکە، پێش ئەوە منداڵەکەت سزا بدەی!

دایک لە کوڕ یا کچەکەی دەپرسێ: کوا کراسەکە؟ یان کتێبەکەت لە کوێ دانا، ئەویش دەڵێ: نازانم! باوک دەپرسێ لە کوڕەکەی یا کچەکەی: ئایا ئەرکی قوتابخانەت تەواو کردووە؟ منداڵەکە بە دڵنیاییەوە وەڵام دەداتەوە: بەڵێ. لە هەردوو بارەکەدا وەڵامی کوڕ یان کچەکە ڕاست نییە. کەواتە ئەو درۆ دەکات، بەڵام لەبەر چی؟ لێرەدا هۆکارەکان و چارەسەری بۆ دیاری بکە:

  زۆرێک لە کەسوکار لەو هۆکارانەی دەپرسن کە پاڵ بە منداڵوە دەنێن بۆ درۆکردن؟ ئەو هۆکارانە دەبنە ڕێخۆشکەر بۆ درۆ چین؟ و ئایا درۆ بۆتە خوویەک لای ئەوان یاخود ئەو بارودۆخەی منداڵ پیایدا دەڕوات و هەڵوێستەیەکە پاڵی پێوەدەنێت بۆ درۆکردن؟
سەبارەت بەم بابەتە (منی زهران) پسپۆڕ لە زانستی پەروەردەی منداڵ لە جەددە، دەڵێت: لە سەرەتادا دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی درۆ بکەین، کە بریتییە لە نەبوونی توانا لەسەر جیاکردنەوەی ڕاستەقینە و خەیاڵ لە لای منداڵ، و لەگەڵ ئەوەش زۆربەی منداڵان، لە هەندێ کات پەنا بۆ درۆکردن دەبەن بەڵام کەس و کارەکانیان پێیان وایە ڕاستگۆیی سیفەتێکی بنچینەیی کەسایەتییە، زیاتر لە سیفەتەکانی دیکە و هەست بە بێزاری دەکەن، کە دەبینن منداڵەکەیان ڕاستگۆ نییە. ئەو ئافرەتە پسپۆڕە دایکان هۆشیار دەکاتەوە، کە منداڵان بەر لەوەی بچنە قوتابخانە بە مانای لە تەمەنی ٣ تا ٦ ساڵی بە زۆری ناتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان ڕاستەقینە و خەیاڵ، و لە ئەنجامی ئەوەدا دووچاری فێڵ لەخۆکردن و زیادەڕۆیی دەبنەوە، بۆیە پێویستە ئەم بارە بە جۆرێک لە درۆ نەژمێین، و کاتێ دەچینە سەر تەمەنی قوتابخانە و تاوەکو تەمەنی هەرزەکاریش منداڵان زیاتر حەزیان بە باسکردنی درۆ هەیە بە ئەنقەست، ئەوەش بۆ خۆ دورگرتن لە سزادان یان دەستکەونی شتێک لەسەر حسابی کەسانی تر.

بۆچی درۆ دەکەن؟

دەربارەی ئەو پاڵنەرە گشتیانەی کە وا لە منداڵن دەکەن، درۆ بکەن (مونا زەهران) دەڵێت: درۆکردن دەکرێ بە چوار بەشەوە، هەر بەشێکی پاڵنەری تایبەتی خۆی هەیە و ئەوانیش:

  • درۆکردن بە ئامانجی دەربازبوون لە کێشەیەک: ئەم جۆرەیان لە هەموو جۆرەکانی تری درۆ بڵاوترە، و منداڵان هەر لە بچووکیەوە پەنای بۆ دەبەن تاکو تەمەنی هەرزەکاری، ئەوەش لە ترسی سزادانی دایک و باوک.
  • تۆمەتبار کردن: تۆمەتبار کردنی براکانی و هاوڕێکانی بە درۆ کە یەکێکیان لێ داوە یاخود مستێکی پیاکێشاوە، یان بە تۆپ پەنجەرەکەی شکاندووە و یەکێک لە خوشک و براکانی تۆمەتبار دەکات کە ئەو کارەی ئەنجام داوە.
  • درۆکردن بەبێ هۆ: چونکە منداڵ ڕاهاتووە، کە گوێبیستی یەکێک لە دایک و باوکی ببێت، لە بەردەم کەسانی دی درۆ بکات یاخود دایکی بینیوە پۆزش دروست دەکات بۆ پینە کردنی هەندێ هەڵوێست و ڕەفتار، یان درۆکردن لە بەرچاوەی منداڵەکانی، وا باوەڕ دەکەن کە درۆکردن کلیلی دەرباز بوونە لە ((کێشە و گرفت)).

بەسەر هەڵوێستەکەدا زاڵبە!

(مونا زەهران)ـی پسپۆڕ ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات، کاتێک دەزانن منداڵەکەیان درۆ دەکات، هەوڵبدەن بە هێمنی چآرەسەری هەڵوێستەکە بکەن، لە ڕێگەی:

  • پەنا بردن بۆ سزادان، کە لەگەڵ گەورەیی و بچووکی هەڵەکەی گونجاو بێت کە ئەو منداڵە بچووکە کردوویەتی.
  • هەڵسەنگاندنی پەیوەندی دایک بە منداڵەکەی و پەیوەندی منداڵەکە بە کەسانی دەوروبەری.
  • ئاگادار کردنەوەی منداڵ لە لایەن دایک و باوەکەوە، کە ئەوان گرینگی پێدەدەن و  لەو ڕازینو سەرسامن پێی، بێ ئەوەی بە درۆ باسی سەرکەوتنەکانی خۆی بکات.
  • هاندانی منداڵ لە لایەن دایک و باوکیەوە بۆ باسکردنی هەست و نەستی و مەترسیەکانی، کە مەسەلەکە زۆر ئاسان دەبێت لەسەری.
  • کاتێک دڵنیا نین، کە منداڵەکە درۆزن نییە، وا باشترە خۆ بە دووربگرن لە بابەتەکە و لەبیری بکەن لە جیاتی ئەوەی ناچاری بکەین درۆ بەکات یان دانپێدابنێ.
  • کەسوکاریت منداڵ بایەخ بە باسکرندی مەسەلەکانی ڕەوشت و خوو بدەن لە بەردەم منداڵ وەکو درۆ، دزی و گزیکاری و دەستدرێژی بە شێوازێکی ئاسان و ناڕاستەودخۆ دوور لە دەمارگیری و تووڕەبوون.
  • ئامادە کردنی کەش و هەوایەکی جێگیر و ئارام لە چوارچێوەی خێزان و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان دایک و باوک.
  • سەرنج ڕاکێشانی منداڵ بۆ بەشداری کردن لەگەڵ برا و هاوڕێکانی لە چەند چالاکیەکدا.

لە کۆتاییدا

چاندنی بەها و ڕەوشتە باڵکان لە دەروونی منداڵ  و نواندنی سیفاتی جوان و شیرین لە لایەن دایک و باوکەوە، تاکو ببنە پێشەنگێکی باش بۆ منداڵەکانیان.


سەرچاوەکان



897 بینین