متمانە بەخۆ نەبوون لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-23:55:00 - کۆدی بابەت: 1757
متمانە بەخۆ نەبوون لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

متمانە بەخۆ نەبوون لە منداڵاندا

دەرکەوتەکانی

  • زمان لێک ئاڵان و تەتەڵەکردن لە دەربڕینی ووتەدا.
  • شەرمەزاری و بێجورئەتی و خۆشاردنەوە.
  • بیرکردنەوەی سەربەخۆ.
  • پێشبینینەکردنیئ خراپ و ئازار و زۆر ترسان و دڵەڕاوکێ.

هۆکارەکانی

  • شێوازی پەروەردەی هەڵە و پشت بەستن بە توند و تیژی و لێدان و شکاندنەوە هەرکاتێک هەڵە بکات.
  • سەرزەنشت و ڕەخنە لێگرتنی بەردەوام.
  • زاڵ بوونی دایک و باوک بەسەر هەموو ڕەفتارەکانی منداڵ و بیرکردنەوەیدا.
  • بەراوردن کردن و هاوسەنگ کردن لە نێوان ئەو و منداڵێکی تر بۆ پاڵنانی کە ڕەنگە کاریگەری هەبێت.
  • لەسەر بایەخ پێدانی و بەهەند وەرنەگرتنی.
  • بچووکی جەستە و لاوازی و کەم و کوڕی جەستەیی وەکو شەلی و گێلی ...تاد.
  • نزمی ئاستی ژیری و دواکەوتنی خوێندن.
  • تۆمەتبارکردنی بەردەوام بە شکست هێان.
  • زۆری ناکۆکیەکان و بەتایبەتیش لە نێوان دایکان و باوکان.
  • خستنە ئەستۆی کارێک کە لە سەرووی توانا و بەهرەی ئەودا بێ، کە ناتوانێ و شکست دێنێ.

چارەسەر

  • سۆزداری تایبەتی لە نێوان دایک و باوک.
  • وازهێنان لە منداڵ لە هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوە و یاری کردن.
  • هاندان و ورە بەرز کردنەوەی منداڵ و ستایش کردنی بە هەموو هۆکارێک.
  • لە کاتی بەراوردکردنی لەگەڵ منداڵانی دیکە، پێویستە چاکیەکانی باس بکرێ لەگەڵ ئەو منداڵەی بەراوردی دەکرێ و دەبێ چاکی هەردوو لایان دەربخرێ و هەروەها هانی منداڵەکەی تر بدرێ، کاری وا ئەنجام بدات تاوەکو لەو باشتر بێت.
  • باو و دایک لەبەرچاوی منداڵەکانیان ڕێنمایی یەکتر نەکەن، هەروەها لۆمە و سەرزەنشتی یەک نەکەن و ناکۆک نەبن.
  • دەرنەخستنی نەنگیەکانیان لە بەرچاوی خۆیان، و چآوی منداڵان و ناوهێنانی لە کۆبونەوەکاندا و ستایش کردنی لەبەردەم گەورەکاندا.
  • باش گوێ گرتن لە منداڵ لە کاتی قسەکردنی و بە سووک سەیر نەکردنی.
  • پێشەنگ و دوودڵ نابێت، لە دایک و باوکان لە متمانە بەخۆبوون و فێرکردنی ڕەفتاری ڕاست و دروست.
  • بردنی بۆ دانیشتنی گەورەکان و قسە پێکردنی بەو زانیاریانەی هەیەتی دەربارەی قورئان و فەرموودە.
  • ناردنی بۆ بازاڕ بۆ کڕینی پێداویستی و خستنە ئەستۆی بەرپرسیاریەتی بچووک.
  • بەکارهێنانی چیرۆک و یاری تەمسیلی لەگەڵیدا، وەکو ڕێگەچارەیەک، هەروەها کارکردن لە هەڵوێستی تەمسیلی لەگەڵیدا بە مەبەستی ئامادەکردنی.
  • بەشداری پێکردنی لە چآرەسەر کردنی هەندێ گرفتی بچووک و هەڵبژاردنی پێداویستیەکانی خۆی وەکو یاری و جل و بەرگ.
  • ڕاهێنان لەسەر ڕۆژوو گرتن، ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێکیش بێت و ستایش کردنی ئەگەر ئەنجامی دا.
  • شوێن کەوتنی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لە منداڵێتیدا و فێرکردنی منداڵێتی پێغەمبەر.
  • قوڵکردنەوەی باوەڕ بوون بە قەزا و قەدەر، لە دەروونیدا و وابەستە کردنی هەموو شتێک بە خواوە.


سەرچاوەکان



1427 بینین