هەندێک خۆراک ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-20:18:00 - کۆدی بابەت: 1763
هەندێک خۆراک ئازاری گەدە کەمدەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

ھە‌ندێك خۆراك ئازاری گە‌دە‌ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌

گە‌دە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ گرنگترین بە‌شە‌كانی ئامێری ھە‌رس، كاتێك خواردن دە‌خۆیت لە‌ كۆتاییدا دە‌چێتە‌ گە‌دە‌وە‌ و لە‌وێوە‌ بە‌ھۆی ئە‌نزیمە‌كانە‌وە‌ گە‌دە‌ ھە‌وڵدە‌دات ئە‌و خواردنە‌ ھە‌رس بكات و بە‌چە‌ند قۆناغێك تێدە‌پە‌ڕێت.
ھە‌ندێكجار گە‌دە‌ بە‌ھۆی ھە‌ندێك نە‌خۆشیە‌وە‌ كرداری ھە‌رسی تێكدە‌چێت وە‌ك ھە‌وكردنی گە‌دە‌ یان خوێن بە‌ربوون یان شێرپە‌نجە‌ یان شە‌لە‌لی گە‌دە‌ ئە‌مە‌ش ئازار دروست دە‌كات.
ھە‌ست كردن بە‌ ئازاری گە‌دە‌ دە‌گۆڕێت لە‌ نە‌خۆشێكە‌وە‌ بۆ نە‌خۆشێكی دیكە‌ و پێویستە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ھە‌ست بە‌ ئازاری گە‌دە‌یان دە‌كە‌ن بە‌پە‌لە‌ سە‌ردانی پزیشك بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی دڵنیا بنە‌وە‌ لە‌ تە‌ندروستی گە‌دە‌یان، ئازاری گە‌دە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نە‌ھێشتنی ئارە‌زووی خواردن و بێزاربوونی ئە‌و كە‌سە‌، یان ھە‌ست دە‌كات لە‌شی گرژبووە‌ توانای ھیچی نیە‌.

ئە‌و خۆراكانە‌ی یارمە‌تیدە‌رن بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازاری گە‌دە‌ كامانە‌ن؟

مۆز یە‌كێكە‌ لە‌و خۆراكانە‌ی ئازاری گە‌دە‌ و سك ھێواش دە‌كات، بڕێكی گونجاو و تە‌ندروستی شە‌كری سروشتی تێدایە‌ و وزە‌ دە‌دات بە‌لە‌شی ئە‌و كە‌سە‌ و دە‌وڵە‌منە‌دە‌ بە‌ پۆتاسیۆم كە‌ بۆ لە‌شی مرۆڤ پێویستە‌ بە‌تایبە‌ت كاتێك لە‌شی ئە‌و كە‌سە‌ نە‌خۆشە‌ و تووشی وشكبوونە‌وە‌ و سكچون بووە‌.
ئە‌و خۆراكانە‌ی نیشاستە‌ی تێدایە‌ وە‌ك برنج و شۆڤان و پە‌تاتە‌ كە‌ یارمە‌تی داپۆشینی پە‌ردە‌ی گە‌دە‌ دە‌دە‌ن و دە‌یپارێزن و ئازاری ھێواش دە‌كە‌نە‌وە‌.
مرە‌بای سێو بە‌سوودە‌ بۆ ئازاری گە‌دە‌ و كرداری ھە‌رس ئاسان دە‌كات و ڕێگە‌ لە‌ سكچوون دە‌گرێت.
تۆست ئە‌و سە‌مونە‌ی تایبە‌تە‌ی لە بە‌شێكی زۆری ماركێتە‌كان بە‌ردە‌ستە‌ و ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌ مژینی ئاوی گە‌دە‌ و ڕێگە‌ دە‌دات لە‌وە‌ی ھێڵنج بدات و بڕشێتە‌وە‌ و ئازاری تە‌واو كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
خواردنە‌وە‌ی چا ڕووە‌كیە‌كان بە‌تایبە‌ت گوڵ بە‌یبون كاریگە‌ری خێرای و ڕێگە‌ لە‌ ھە‌وكردنی دە‌گرێت و ئازاری كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، بە‌ڵام باشترە‌ چای نە‌عنا بە‌كارنە‌ھێنن.


سەرچاوەکان



5741 بینین