ناوهڕۆك
ئەگەر كەمی ڤیتامینت ھەیە ئەمە بخۆرەوە
زۆر كەس بەدەست كەمی ڤیتامینەوە دەناڵێنن و دەگونجێت ئەوەش كێشەیەكی زۆری بۆ دروست بكات و پێویستە بە زووی خۆتی لێ ڕزگار بكەیت، زۆربەی ڤیتامینە بەسوودەكان لە ناو گیراوەیەكی بەھێزدا ھەیە و ئەگەر ھەست بە كەمی ڤیتامین دەكەیت دەتوانیت بیخۆیتەوە و ئەویش بریتیە لەمەی خوارەوە:
پێكھێنەرەكان: نیو گێزەری لەتكراو، نیو سێوی سەوز (ناوكەكانی دەربھێنە)، چارەكە كوپێك كەرەوزی جنراو، كەوچكێكی گەورە زەنجەبیلی جنراو، كەوچكێكی گەورە ھەنگوین، سەھۆڵ.
ھەنگاوەكانی ئامادە كردنی و شێوازی بەكارھێنان
ــ تەواوی گیراوەكە بخەرە ناو ئامێری درووستكردنی شەربەتەوە تا دەبێتە گیراوەیەكی ساف و دواتر بیكەرە ناو پەرداخێك و سەھۆڵ و ھەنگوینەكەی تێبكە.
ــ ئەگەر زانیت نابێتە گیراوەیەكی ساف ئەوا دەتونیت كەمێك ئاوی تێبكەیت و ڕۆژانە بیخۆرەوە
سەرچاوەکان
1753 بینین