توشبوانی شەکرە نابێ پێڵاوی هاوینە لەپێبکەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-23:28:00 - کۆدی بابەت: 1775
توشبوانی شەکرە نابێ پێڵاوی هاوینە لەپێبکەن

ناوه‌ڕۆك

تووشبوانی شە‌كرە‌ نابێ پێڵاوی ھاوینە‌ و كراوە‌ لە‌پێبكە‌ن

كۆمە‌ڵە‌ی ئە‌ڵمانی بۆ چارە‌سە‌ری توشبووانی شە‌كرە‌ ڕایدە‌گە‌یە‌نن، پێڵاوی ھاوینە‌ و ئە‌وانە‌ كراوە‌ن بۆ توشبووانی شە‌كرە‌ گونجاو نین، چونكە‌ ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی ڕووشان و برین.
كۆمە‌ڵە‌ ئە‌ڵمانیە‌كە‌ دە‌ڵێ توشبووانی شە‌كرە‌  بە‌گشتی ھە‌ست بە‌ ئازار ناكە‌ن و پێیە‌كانیان سڕبوون، ئە‌ویش بە‌ھۆی تێكچوونی دە‌مارە‌كان و كە‌می سوڕی خوێن لە‌ پێیە‌كانیاندا، بۆیە‌ زۆر جار كە‌ تووشی برینی بچوك دە‌بن، ھە‌ستی پێناكە‌ن، تا دە‌گاتە‌ قۆناغە‌كانی كۆتای و بە‌مە‌ش درە‌نگتر چاك دە‌بنە‌وە‌، بە‌جۆرێك ھە‌ندێك جار بە‌جۆرێك تە‌شە‌نە‌ دە‌كات و ئاڵۆز دە‌بێ دە‌بێتە‌ ھۆی بڕینە‌وە‌ی پێیە‌كان.
بۆ دوور بون لە‌م مە‌ترسیانە‌، كۆمە‌ڵە‌كە‌ ئامۆژگاری توشبووانی شە‌كرە‌ دە‌كات، پێیە‌كانیان بپارێزن و پێڵاوی كراوە‌ لە‌پێنە‌كە‌ن تا تووشی برین نە‌بن و ھە‌میشە‌ قە‌باری گونجاو ھە‌ڵبژێرن، ھە‌روە‌ھا دە‌بێت ڕۆژانە‌ پشكنین بۆ پێیە‌كانیان بكە‌ن و سە‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكە‌ن لە‌كاتی ھە‌بوونی بریندا.


سەرچاوەکان



609 بینین