هۆکار و نیشانە و چارەسەری بەردی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-00:38:00 - کۆدی بابەت: 1781
هۆکار و نیشانە و چارەسەری بەردی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ھۆكار و نیشانە‌كانی بە‌ردی گورچیلە‌ و چارە‌سە‌ری 

بە‌ردی گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و نە‌خۆشیانە‌ی كە‌ لە‌ناو ھاوڵاتیاندا باوە‌ و لە‌ ئە‌نجامی كۆبوونە‌وە‌ی خوێی زیادە‌ و پڕۆتین و ھە‌ندێك ماددە‌ و كانزای دیكە‌ دروست دە‌بێت.
ئە‌م كێشە‌ تە‌ندروستییە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی ئازارێكی زۆر بە‌ لە‌ش دە‌گە‌یە‌نێت، كاریگە‌ری لەسە‌ر كاروبارە‌كانی ژیانی ڕۆژانە‌ دروست دە‌كات و دە‌بێتە‌ ھۆی بێزاركردنی ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌رد لە‌ گورچیلە‌یاندا دروست بووە‌.
پسپۆرانی تە‌ندروستی بە‌ مەبە‌ستی دۆزینە‌وە‌ و ئاشكرا كردنی ھۆكار و نیشانە‌كانی توشبوون بە‌ بە‌ردی گورچیلە‌ چە‌نیدن توێژینە‌وە‌یان ئە‌نجامداوە‌، ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی چە‌ندین دە‌رمانی جیاواز بۆ چارە‌سە‌ر كردنی نە‌خۆشییە‌كە‌ دروست كراوە‌.

ھۆكارەكانی دروستبونی بە‌ردی گورچیلە‌

١- وشكبونە‌وە‌ و گرنگینە‌دان بە‌ خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان.
٢- ئارە‌ق كردنە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام.
٣- میزكردن لە‌ ڕۆژێكدا كە‌متر لە‌ لیترێك بێت.
٤-ھۆكاری بۆماوە‌ی.
٥-خواردنی خۆراكی ناتە‌ندروست و پرۆتین و شە‌كر.
٦- زیادبوونی كێشی لە‌ش 

توێژینە‌وە‌كان سە‌لماندوویانە‌ ئە‌گە‌رە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌ لە‌ نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازە‌ و ئە‌گە‌ری توشبوونی پیاوان بوو حاڵە‌تە‌ دووھێندە‌ زیاترە‌، ئە‌مە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ جۆنیە‌تی كاركردنی لە‌شی ڕە‌گە‌زی نێر و جۆری ھۆرمۆنە‌كانی.


نیشانە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌

١- ئازار لە‌ ھە‌ردوو لای پشت و لە‌سە‌ر گورچیلە‌كان
٢- دە‌ركە‌وتنی خوێن لە‌گە‌ڵ میزدا
٣- ھە‌ست كردن بە‌ ئازار لە‌كاتی میزكردندا
٤- لە‌رز و تا
٥- دڵتێكە‌ڵھاتن و ڕشانە‌وە‌

لە‌ (٧٠٪‏) ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌ردی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌ دە‌توانرێت لە‌ ڕێی وە‌رگرتنی دە‌رمانە‌وە‌ كشە‌كە‌یان چارە‌سە‌ر بكرێت، بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر بە‌ردە‌كە‌ بچوكبێت یاخود شكاندنی بە‌ لە‌یزە‌ر و وردكردنی، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر قە‌بارە‌ی لە‌ ١٥ ملم زیاتر بوو لە‌ڕێی نە‌شتە‌رگە‌ریە‌وە‌ دە‌ربھێنرێت.
بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری دروستبوونی بە‌رد لە‌ گورچیلە‌دا، پسپۆرانی تە‌ندروستی ئامۆژگاری ھاوڵاتیان دە‌كە‌ن، كە‌ بڕی خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان زیاد بكە‌ن بە‌تایبە‌ت لە‌ شە‌واندا، چونكە‌ لە‌و كاتە‌دا خوێ و كانزاكانی ناو گورچیلە‌ دە‌نیشن و ئە‌گە‌ری دروست بوونی بە‌ردی گورچیلە‌ زیاد دە‌بێت.
ھە‌روە‌ھا پێویستە‌ گرنگی بە‌ خواردنی خۆراكە‌ تە‌ندروستە‌كان بدرێت و بڕی خواردنی گۆشت سوور كە‌مبكرێتە‌وە، ھە‌روە‌ھا بڕی ئە‌و خوێیە‌ی دە‌كرێتە‌ خواردنە‌كانە‌وە‌ كەمبێت.


سەرچاوەکان



7317 بینین