هۆکار و چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-13:33:00 - کۆدی بابەت: 1782
هۆکار و چارەسەری نەخۆشییەکانی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

ھۆكار و چارە‌سە‌ركردنی نە‌خۆشییە‌كانی گورچیلە‌ 

گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌ندامە‌ گرنگە‌كانی لە‌شی مرۆڤ، لە‌ ڕێگای ئە‌م ئە‌ندامە‌وە‌ دە‌توانیت سە‌رجە‌م شلە‌مە‌نیە‌كانی لە‌شی بپاڵێورێت، كە‌سانێكی زۆریش ھە‌ن بە‌ دە‌ست كێشە‌ی تە‌ندروستی ئە‌م ئە‌ندامە‌یانە‌وە‌ دە‌ناڵێن، لە‌م ڕاپۆرتە‌دا زانیاری زیاتر دە‌ربارە‌ی نە‌خۆشییە‌كانی گورچیلە‌ دە‌بینین:
گورچیلە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌ندامە‌ ھە‌ستیار و گرنگە‌كانی لە‌شی مرۆڤ و كە‌سانێكی زۆریش بە‌دە‌ست نە‌خۆشیە‌ جیاوازە‌كانی ئە‌م ئە‌ندامە‌ی لە‌شە‌وە‌ دە‌ناڵێنن.

گرنگترین ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی كە‌ توشی گورچیلە‌ دە‌بن 

  1. ھە‌وكردنی گورچیلە‌: ئە‌م جۆرە‌ی ھە‌وكردن بە‌ھۆی جۆرە‌ میكرۆبێكە‌وە‌ توشی گورچیلە‌ی مرۆڤ دە‌بێت، ھە‌ندێ جار‌ ھە‌وكردنە‌كە‌ زۆر بە‌ قورسی دە‌بێت، پسپۆرانی بواری تە‌ندروستی ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ ھە‌وكردنی گورچیلە‌ زیاتر توشی منداڵان و كە‌سانی بە‌تە‌مە‌ن دە‌بێت دە‌شتوانرێت لە‌ڕێگە‌ی دە‌رمانی پزیشكیە‌وە‌ چارە‌سە‌ری ئە‌م حاڵە‌تە‌ بكرێت.
  2. خوێی گورچیلە‌: ئە‌م جۆرە‌ نە‌خۆشییە‌  لە‌ مانە‌وە‌ی بڕێك خوێ لە‌ گورچیلە‌دا كە‌ ئە‌و ئە‌ندامە‌ نە‌یتوانیوە خۆی لێ ڕزگاربكات، ئە‌م خوێیانە‌ بریتین لە‌ یۆریات و ئیكسلات.
    ئە‌م خوێیانە‌ بە‌ شێوە‌ی دە‌نكۆڵە‌ بە‌ دیواری گورچیلە‌وە‌ دە‌مێننە‌وە‌ و ئازارێكی زۆر بۆ ئە‌و كە‌سە‌ دروست دە‌كە‌ن، چارە‌سە‌ری ئەم حاڵە‌تە‌ش دە‌كرێت لە‌ڕێگە‌ی خواردنە‌وە‌ی بڕێكی زۆر ئاو و پێدانی دە‌رمانی ئازار شكێن و ھە‌ندێ شلە‌مە‌نی پزیشكی بە‌ مە‌بە‌ستی زیاد كردنی میزكردن.
  3. بە‌ردی گورچیلە‌: بە‌ردی گورچیلە‌ لە‌ ئە‌نجامی كە‌می ئاو و لە‌ گورچیلە‌كاندا دروست دە‌بێت، ھە‌روە‌ھا ئە‌و خۆراكانە‌ی دە‌شخورێن كاریگە‌ریان لە‌سە‌ر دروتسبوونی بە‌ردی گورچیلە‌ ھە‌یە‌.
    بۆ خۆپارێزی لە‌م نە‌خۆشییە‌ پێویستە‌ ڕۆژانە‌ بڕێكی زۆر ئاو شلە‌مە‌نی بخورێتە‌وە‌، بە‌تایبە‌ت بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی پێشتر بە‌ردی گورچیلە‌یان ھە‌بووە‌ و چارە‌سە‌ریان كردووە‌.
  4. نە‌خۆشی بۆماوە‌ی: ھە‌ندێ كە‌س بە‌ھۆكاری بۆماوە‌ی جینی كێشە‌ لە‌ گورچیلە‌كانیاندا ھە‌یە‌، یاخود جیاوازی لە‌ قە‌بارە‌ی گورچیلە‌كانیاندا ھە‌یە‌، كە‌ ئە‌مە‌ش كێشە‌ی تە‌ندروستی بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ دروست دە‌كات.
    پزیشكە‌ پسپۆرە‌كان بۆ دیاری زانینی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی توشی گورچیلە‌ دە‌بن چە‌ند ڕێگایە‌ك دە‌گرنە‌ بە‌ر كە‌ بریتین لە‌ ئە‌نجامدانی پشكنینی میز و خوێن و وێنە‌گرتنی تیشكی.

بۆ خۆپارێزیش لە‌ ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌م نە‌خۆشیانە‌ باشترە‌ ڕۆژانە‌ بڕێكی زۆر شلە‌مە‌نی بوخرێتە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا دووركە‌وتنە‌وە‌ لە‌ خواردنی خۆراكی سوێر و خواردنە‌وە‌ كھولیە‌كان.


سەرچاوەکان



5391 بینین