بۆچی ڕۆن پێویستە یەک جار بەکاربێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-14:09:00 - کۆدی بابەت: 1785
بۆچی ڕۆن پێویستە یەک جار بەکاربێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی زە‌یت یان ڕۆن پێویستە‌ تە‌نھا یە‌ك جار بە‌كاربھێنرێت؟

بۆچی زە‌یت یان ڕۆن پێویستە‌ تە‌نھا یە‌ك جار بە‌كاربھێنرێت! ئە‌و شوێنە‌ گشتیانە‌ی كە‌ خۆراكی لێ ئامادە‌ دە‌كرێت تە‌نانە‌ت لە‌ناو چێشتخانە‌ی ماڵە‌كانیش دا، پێویستە‌ تە‌نھا بۆ یە‌ك جار ڕۆن یاخود زە‌یت بە‌كار بێنن لە‌كاتی ئامادە‌كردنی خواردندا ، لە‌بە‌ر ئە‌م زیانە‌ تە‌ندروستیانە‌ی خوارە‌وە‌:
بە‌كارھنانە‌وە‌ی زە‌یت زیاتر لە‌ جارێك دە‌بێتە‌ ھۆی دابە‌زاندنی بە‌ھا خۆراكیە‌كە‌ی، ھە‌روە‌ھا دە‌بێتە‌ ھۆی ڕوودانی ئۆكسان بە‌ھۆی پلە‌ی گە‌رمی بە‌رزە‌وە‌ كە‌ ھۆكارە‌ بۆ بە‌رھە‌م ھێنانی ماددە‌ی ترسناكی ( ئە‌ڵدیھاید و كیتۆنات و Peroxide) كە‌ بە‌ ماددە‌ییە‌كی گونجاو بۆ دروست بوونی شێرپە‌نجە‌ دادە‌نرێت.
ھە‌روە‌ھا بە‌ھۆی پلە‌ی گە‌رمی بە‌رزە‌وە‌ ئۆكسان كە‌ دە‌بێتە ‌ھۆی (تزنج) واتە‌ گۆڕینی تام و بۆن و ڕە‌نگی ڕۆن و زە‌یتە‌كە‌، ھە‌ندێك جار دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی ماددە‌ی كیمیایی زیانبە‌خش كە‌ زیان بە‌ گە‌دە‌ دە‌گە‌یە‌نێت و بە‌ تێپە‌ڕبوونی كات دە‌بێتە‌ ھۆی گیرانی خوێنبە‌رە‌كان و سە‌كتە‌ی دە‌ماغ و نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و زیاد بوونی كۆلیسترۆڵی لە‌ش.

چۆن بزانین ڕۆن یاخود زە‌یت خراپ بووە‌؟

  1. ڕە‌نگی دە‌گۆڕێت بۆ ڕە‌نگێكی تۆخی تێر.
  2. گۆڕانی چڕی زە‌یتە‌كە‌ و بە‌رزبوونە‌وە‌ی چڕیە‌كە‌ی.
  3. بوونی پاشە‌ڕۆی خۆراكی لە‌ناو زە‌یتە‌كە‌دا.
  4. گۆڕانی تام و بۆنی زە‌یتە‌كە‌.
  5. بوونی بڵق و دوكە‌ڵ لە‌سە‌ر زە‌یتە‌كە‌.


سەرچاوەکان



881 بینین