چالاکیی جەستەیی یادەوەری نەخۆشانی ئەلزایمەر باش دەکات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-14:15:00 - کۆدی بابەت: 1786
چالاکیی جەستەیی یادەوەری نەخۆشانی ئەلزایمەر باش دەکات

ناوه‌ڕۆك

چالاكیی جە‌ستە‌یی یادە‌روە‌ری نە‌خۆشانی ئە‌لز‌امیە‌ر باشدە‌كات

توێژینە‌وە‌یكی زانستی دە‌ڵێ ئە‌و نە‌خۆشانە‌ی ئە‌لزایمە‌ر كە‌ وە‌رزش و چالاكیی جە‌ستە‌یی زۆرتر ئە‌نجامدە‌دە‌ن، تواناكانی مێشكیان بە‌رە‌و باشیی دە‌چێ و خە‌وی شە‌وانە‌شیان ڕێك و پێكترە‌.
توێژە‌رە‌كان لە‌ زانكۆی (كە‌نساس) ئە‌مریكاییە‌وە‌ بوون و ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌شیان لە‌ جۆرناڵی زانستی (ئە‌مێریكان جۆرناڵ ئۆف ئە‌یجینگ) بڵاوبووە‌تە‌وە‌ و ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژە‌یپێكردووە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ بە‌ سوود وە‌رگرتن لە‌ ئامێرێكی تایبە‌ت ئە‌نجامدراوە‌ بە‌نێوی (فیت بیت) كە‌ ئاستی لێھاتووی و چالاكیی جە‌ستە‌ پێوانە‌ دە‌كات.
ژمارە‌ی بە‌شداربووان ٩٢ كە‌س بوون كە‌ بە‌شێكیان توشبووی ئە‌لزایمە‌ر بوون و بۆ ماوە‌ی ھە‌فتە‌یە‌ك ڕۆژانە‌ وە‌رزش و چالاكی جە‌ستە‌ییان ئە‌نجامداوە‌.
دواتر دە‌ركە‌وت وە‌رزش كردن توانای مێشكی بە‌شداربووان بە‌گشتی وتوشبووانی ئە‌لزایمە‌ر بە‌تایبە‌ت بە‌ھێز دە‌كات و خە‌ویشیان ڕێكوپێكتر دە‌كات.
د.ئامبە‌ر واتس، سە‌رۆكی تیمی توێژینە‌وە‌كە‌ و مامۆستای دە‌روون پزیشكی لە‌ زانكۆی كە‌نساس، گوتی «وە‌رزش بۆ چالاكیی شانە‌كانی مێشك گرنگە‌ و كارە‌كانیان باشتر دە‌كات، ئە‌وانە‌ش كە‌ وە‌رزش ئە‌نجامنادە‌ن ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ تووشی نە‌خۆشیی لە‌بیرچوونە‌وە‌ و خە‌ڵە‌فان ببن لە‌ داھاتوودا».
توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی ژاپۆنی دە‌ڵێ ئە‌و بە‌تە‌مە‌نانە‌ی بە‌شێوە‌یە‌كی ڕێكخراو چالاكیی خۆبە‌خشی و كۆمە‌ڵایە‌تی ئە‌نجامدە‌دە‌ن. 
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن زانكۆی باری پزیشكی لە‌ ژاپۆن ئە‌نجامدراوە‌ و ئە‌نجامە‌كە‌ی لە‌ جۆرناڵی زانستی (American journal geriatrics) بڵاوبووە‌تە‌وە‌ و ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژە‌یپێكردووە‌.
مە‌بە‌ستی توێژینە‌وە‌كە‌ ئە‌وە‌ بوو دە‌ریبخات ئە‌و جۆرە‌ چالاكییانە‌ تاكو چە‌ند ڕۆڵی ئە‌رێنیان دە‌بێ لە‌ ئاستی پشت بە‌خۆبە‌ستن و كوالێتی ژیانی بە‌ساڵاچووان و ئە‌نجامدانی كردە‌ پێویستیە‌كانی ژیانی ڕۆژانە‌یان. 
بۆ ئە‌وە‌ش لێكۆڵینە‌ویان كرد لە‌سە‌ر ٢٧٧٤ پیاو و ٣٥٨٦ خانم كە‌ تە‌نیا لە‌نێوان ٦٥-٩٦ ساڵاندا بوو، دواتر توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وت ئە‌و پیاو  و خانمانە‌ی بە‌شداریان كردووە‌ لە‌ چالاكییە‌كانی وە‌ك: پیادە‌ كردنی خولیای كە‌سیی خۆیان، سە‌ردانی یانە‌ كۆمە‌ڵایە‌تیە‌كان بە‌شداریكردنی كە‌ گرووپە‌كانی لە‌ گروپە‌كانی كاری خۆبە‌خشی و خێرخوازی و تە‌نانە‌ت ھاتوچۆ كردن بە‌ ھۆكارە‌ گشتییە‌كانی گواستنە‌وە‌،توانایان زۆرتر بوو لە‌ بە‌ڕێكردنی كرد پێویستە‌كانی ژیانی ڕۆژانە‌یان.
توێژە‌رە‌كان ھە‌روە‌ھا گوتیان ئە‌و جۆرە‌ چالاكییانە‌ وادە‌كات بە‌ساڵاچووان بە‌ردە‌وام پشت بە‌ خۆیان ببە‌ستن و باشتر ڕۆتینە‌كان ئاساییە‌كانی ڕۆژانە‌ی خۆیان ئە‌نجامبدە‌ن.


سەرچاوەکان



500 بینین