شین بوونەوەی دەوری چاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-22:43:00 - کۆدی بابەت: 1812
شین بوونەوەی دەوری چاو

ناوه‌ڕۆك

شین بوونەوەی دەوری چآو

پێستی پێڵوەکانی چآو زۆر ناسکن، وە ملولە خوێنی ورد هەیە لە ناویدا بە زۆری. لە چآوی شین بووەوەدا بەهۆی بەرکەوتنێکی دەرەکی توندەوە دەمارەکانی دەتەقن و خوێن دەچێتە ناو پێستەوە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی شین بوونەوەی دەوری چاو، لەم حاڵەتەدا هیچ کارێک ناتوانرێ بکرێت، مەگەر ئەوەی کە چآوەڕێ بکەین تا خۆی چاک دەبێتەوە، کە ئەمیش ٢ تا ٣ هەفتە دەخایەنێت، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا بەم حاڵەتە ئەم خاڵانە ڕەچاوە دەکەین:

١- خێرا لە دوای بەرکەوتنەکە پارچەیەک سەهۆڵ بخەنە سەر شوێنەکەی.
٢- حاڵەتی بینینی چآوەکە تاقی بکەنەوە بە سەیر کردنی چآوەکە.
٣- ئەگەر وا هەست دەکەن کە بینینەکەی خراپ بووە چاوەکە بکەنەوە و بینینەکەی بەراورد بکەن لەگەڵ چاوە ساغەکە، وە ئەگەر هەر جۆرە کێشەیەکی بینی هەبوو ئەوا یەکسەر بچنە کن پزیشک.


سەرچاوەکان



2117 بینین