دڵ و سوڕی خوێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-22:52:00 - کۆدی بابەت: 1815
دڵ و سوڕی خوێن

ناوه‌ڕۆك

دڵ و سوڕی خوێن

دڵ بریتییە لە پەمپێکی لە دەمار پێکهاتووە کە چوار چآڵی تێدایە، وە لە ڕێگەی شاخوێنبەرەوە کە پێوەی بەستراوە خوێن دەگەیەنێت بە هەموو بەشەکانی لەش. هەرچۆن کە دڵ بە شێوەی ڕێک و پێک لێدانی هەیە، هەر ئەو لێدانانەش دەبن بە هۆی خوێن وەرگرتن و پاک کردنەوەی و دووبارەدانەوەی بە بەشەکانی لەش.
خوێن ئۆکسجین و ماددە خۆراکیەکان بە هەموو لەش دەگوێزرێتەوە. وە ماددە زیان بەخشەکانی لێ جیادەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرجەم لەش کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن و پێویستە سیستەمی خوێن بە باشی کار بکات و ساغ و سەلامەت بێت. خوێن گەیەنەرەکان پێویستە پاک بن و هیچ شتێکیان تێدا نەبێت، وەکو چەوری و زیادەگۆشت بۆ ئەوەی ڕێگای خوێن نەگیرێت، هەروەها پێویستە کە پەستانی خوێنی ناو دەمارەکان زۆر لە پێویست زیاتر نەبێت، چونکە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە خوێنبەرەکان یاخود ترسی تەقینی خوێن بەرەکانی لێ بکەوێتەوە. چونکە خوێن لە ناو دەمارەکاندا بە هێزێکی زۆرەوە هاتوچۆ دەکات پێویستە دیوارەکانی ئەم دەمارانەی کە پیایاندا دەڕوات زۆر قایم بن تاکو بەرگەی ئەو پەستانە بگرن. هەروەها ئەو دەمارە بچووکانەی کە پێیان دەوترێ لولەکانی خوێن بە چەند دەمارێک دەورە دراون کە لە کاتی لێدانەکانی دڵدا کرانەوە و داخرانیان بەسەردا دێت و دەبنە هۆی ڕاگرتنی پلەی گەرمای لەش بە ڕێکوپێکی.
زمانەکانی دڵ کە فرمانیان کرانەوە و داخستنە، ڕێگە لە گەڕانەوەی خوێنی پیس دەگرن وە یان ڕێگە لە پێچەوانە بوونەوەی ڕۆشتنی خوێن دەگرن.
دڵ لە چوار چاڵ پێکهاتووە کە سکۆڵەکان و گوێچەکالەکانە لە لای ڕاست و چەپ. کارنەکردنی ئەم سکۆڵە و گوێچکەلانە بە بآشی دەبێتە هۆی جۆرەکانی نەخۆشی. ماسولکەکانی دڵ وەک ئەندامەکانی تری لەش پێویستیان بە ئۆکسجین و مادەی خۆراکی هەیە، ئەمیش لە ڕێگەی (٢) دەمارەوە پێیان دەگات، کە ئەگەر ئەم دەمارانە گیراو بن یاخود هەر کێشەیەکی تریان ببێت دەبنە هۆی سنگەکوژێ و دڵەوەستان، بۆیە لە هەندێ جاردا پێویست بەوە دەکات کە لە جێگەی ئەم دەمارانە دەماری دیکە دابنرێت، بۆیە هەندێ جار پزیشکەکان نەشتەرگەری (بای پاس) بۆ نەخۆش دەکەن.


سەرچاوەکان



1434 بینین