ترشی فۆلیک بڕبڕەکان بەهێز دەکات

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-19:49:00 - کۆدی بابەت: 1843
ترشی فۆلیک بڕبڕەکان بەهێز دەکات

ناوه‌ڕۆك

ترشی فۆلیك بڕبڕە‌كان بە‌ھێز دە‌كات

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌ڵمانی ئاشكرای دە‌كات كە‌ ترشی فۆلیك سودێكی زۆری بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە‌ و زۆر گرنگە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی بڕبڕە‌كانی پشت و لە‌ ئازاری بڕبڕە‌كان كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ پە‌یمانگای یە‌كێتی بە‌رلین ئە‌نجامیداوە‌ و باسی لە‌ گرنگی ترشی فۆلیك كردووە‌ بۆ بڕبڕە‌كان، ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كردوە‌ ئە‌و ترشە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێز كردنی بڕبڕە‌كانی پشت و لە‌ ئازاریان كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
توێژە‌رە‌كان باس لە‌ سودی ترشی فۆلیك دە‌كە‌ن بۆ ژنانی دوگیان داوای لە‌و ژنانە‌ش كردووە‌ كە‌ بە‌نیازی دووگیان بوونن، چە‌ند ھە‌فتە‌یە‌ك پێش دووگیان بون، دە‌رزی ترشی فۆلیك یاخود حە‌بە‌كە‌ی بە‌كاربھێنن، ئە‌وە‌ش ھیچ زیانێكی بۆ كۆرپە‌ نابێت و تە‌نھا بۆ بە‌ھێز كردنی بڕبڕە‌كانی ژنی دووگیان و كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازارە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌ خواردنی ئە‌و خۆراكە‌نە‌ش كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندن بە‌ ترشی فۆلیك بە‌ ھە‌مان شێوە‌ سودێكی زۆری بۆ تە‌ندروستی ھە‌یە‌ دیارترین ئە‌و خۆراكە‌نە‌ش بریتین لە‌ پاقلە‌مە‌نی و چەرە‌ساتە‌كان، ھە‌روە‌ھا سە‌وزە‌كانی وە‌ك كە‌لە‌رم و قە‌رنابیت و سپێناخ، لە‌گە‌ڵ میوە‌كانی وە‌ك پرتە‌قاڵ و ئە‌نە‌ناس.


سەرچاوەکان



656 بینین