چارەسەری خەمۆکی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-20:27:00 - کۆدی بابەت: 1847
چارەسەری خەمۆکی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

چارەسەکردنی خەمۆکی منداڵ

چەند ساڵێک لەمەوبەر، پزیشکان گومانیان نەدەبرد، کە منداڵانیش توشی شێوەکانی خەمۆکی دەبن، بەڵام پسپۆڕانی زانستی تەندروستی و ژیری ئێستا هەستاون بە زانینی ئەوەی کە خەمۆکی نەخۆشییەکی بڵاوە لە لای منداڵان و هەرزەکارانیش، لێکۆڵینەوە و دەرخستنی پێش وەخت و چارەسەرکردنی زۆر گرنگە بۆ منداڵان.

چارەسەرکردنی خەمۆکی لای منداڵان پێکدێت لە چارەسەر کردنی شیکارکردنی دەروونی و داو و دەرمانی. ئەمە و بە جیاوازی بیر و ڕا لە چارەسەرکردنی خەمۆکی کە یەکەمین جار چ شتێک بەکاربهێندرێت. بەڵام زۆربەی هەرە زۆری پزیشکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە زۆربەی منداڵان، پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان تێکەڵەیەک لە هەردوو چارەسەرەکە بەکار بهێنن.

لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، کە چارەسەرکردن بە شیکارکردنی ناسراوە بە چارەسەرکردنی ڕەوشتی تێگەیشتن (ماوە کورت) بەشدارە لە چارەسەرکردنی زۆربەی نیشانەکانی خەمۆکی لە لایەن زۆربەی منداڵان.

منداڵانی خەمۆک بە دەست بیر و بۆچوونی خراپ و ناتەندروست لە زۆربەی کاتەکاندا بۆ خۆیان و ئەزمایشەکانیان دەناڵێنن، چارەسەرکردنی ڕەوشتی تێگەیشتن هاوکاریان دەکات بۆ پێشکەوتنی بیروبۆچوونی ئەرێنی زیاتر، هەروەها لێکۆڵەرەوان پێشبینی ئەوە دەکەن، کە ئەم جۆرەیان واتە چارەسەرکردنی ڕەوشتی تێگەیشتن لە هەموو جۆرە چارەسەرکردنەکان کاریگەرتر بێت.

هەتا ئەو کاتەی نیشانەی خەمۆکی لای منداڵەکە نامێنێت، ئامۆژگاری دەکرێت بە بەکارهێنانی شیکاری دەروونی تاوەکو ماوەیەکی دیاری کراو، بەهۆی بوونی نیشانە ئەرێنیەکان و پێشکەوتنی، وا باشە بۆ چالاکی ڕەوشتی لای منداڵ، هەروەها لە مەترسی دووبارە بوونەوەی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

هەروەها لەوانەیە دەرمان هاوکاریمان بکات بۆ چارەسەر کردن، چونکە ئێستا دەرمانی خەمۆکی زۆر پێشکەوتوو، دەستی گرتووە بەسەر کرداری تایبەت بە چآرەسەرکردنی منداڵاندا.

کاتێک دەرمان سوودی دەبێت کە منداڵ:

  • توش بوونی بە نیشانەی توون لەوانەیە چارەسەری بە شیکاری دەروونی بە تەنها نەکرێت.
  • بێ توانایی بە دەست هێنانی چارەسەری شیکاری.
  • بوونی تێکچوونی عەقڵی یاخود تێکچوونی دوو جەمسەری.
  • بەدەست خەمۆکییەکی درێژخایەن بناڵێنێت.
  • زۆربەی کات وا بەباش دەزانرێت منداڵەکە بەردەوام بێت لە سەر بەکارهێنانی دەرمان بۆ چەند مانگێک دوای نەمانی نیشانەکانی خەمۆکی، ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەویە ئەگەری دوبارە بوونەوەی مەسترسییەکە.

ئاماژە و نیشانەکانی خەمۆکی لای منداڵان

زۆر گرانە دەست نیشان کردنی خەمۆکی لە لای منداڵان بەهۆی پەیوەست بوونی زۆربەی هەڵسوکەوتەکانی منداڵ بە خەمۆکی ئاساییبن. بۆیە پزیشک بۆ دەست نیشانکردنی حاڵەتەکە پێویستی بە زانینی چەندین جار و درێژی و ماوەی حاڵەتەکە، سەرباری زانینی ئاماژە و نیشانەکانی.

ئاماژە و نیشانەکانی خەمۆکی لای منداڵان

لە تەمەنی پێش چوونە بۆ قوتابخانە:

  • کەم گرنگی دانی بە یاری.
  • زۆربەی جار بە ئاسانی دەگریێت.
  • زۆر ئارەزوومەندە.

لە تەمەنی قۆناغی سەرەتایی دا:

  • زیاد لە پێویست تووڕە دەبێت.
  • دەم و چاوی خەمناک دیارە.
  • بە ئاسانی باوەڕ بوونی بە خۆی لە دەست دەدات.
  • دوورە پەرێز دەبێت لە ماڵ و برادەرەکانی.
  • زۆر بە خراپی گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێکانی دەکات.
  • زۆر باسی مردن دەکات.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا:

  • هەمیشە ماندووە.
  • خۆی لە چالاکییە باشەکان دوورە پەرێز دەکات.
  • مەشتومڕ و دەمەتەقێ لەگەڵ دایک و باوک و مامۆستاکانی دەکات.
  • بەشداری لە کاری ماڵ و ئەرکی وە دا ناکات.
  • بە هەندێک ڕەوشتی خراپ هەڵدەستێت، وەکو خۆ بریندار کردن.
  • بەدەست هەندێ بیروڕای خۆکوژی دەناڵێنێت.


سەرچاوەکان



3422 بینین