منداڵ دەتوانێ چ جۆرە زانیارییەک ڕەفتار پێ بکات؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-20:48:00 - کۆدی بابەت: 1849
منداڵ دەتوانێ چ جۆرە زانیارییەک ڕەفتار پێ بکات؟

ناوه‌ڕۆك

منداڵ دەتوانێ چ جۆرە زانیارییەک ڕەفتار پێ بکات؟

بێگومان چەندین زانیاری تایبەت و تاکەکەسی هەن، وەکو ناو و خانەوادە و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ماڵەوە و قوتابخانە، ئەم زانیارییانە لەوانەیە منداڵەکان دووچاری مەترسیەک بکەنەوە، کە نەتوانین لێی دەرباز بین تەنها پاش زەرەر و زیانێکی زۆر نەبێت.

سیستمی پەروەردە و پێشکەوتنی کۆمەلگاکان

سیستمی پەروەردەیی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێ لە بەرز کردنەوەی ڕەوشت و بەها باڵاکان لە کۆمەڵگادا. لەسەر ئەم بناغەیە پێداویستیەکانی شارستانێتی هاوچەرخ سیستمی پەروەردەیی بە فاکتەرێکی زیندوو دەزانێت، بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگا. ئەمە و ئەو گۆآرنکارییانەی کۆمەڵگا جیاوازەکان بینیویانە لە مێژوودا دووپاتیان کردۆتەوە، هەر کۆمەڵگایەک لەسەر سیستمێکی پەروەردەیی داخرا و چەق بەستوو بەڕێوە بڕوات، زوو یان درەنگ دەفەوتێ و نامێنێ. بەڵام سیستمی پەروەردەیی کراو و بەردەوام نوێ بووەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پیداویستی هاولاتیان و شارستانیەتی تازە، دەتوانیت ڕؤڵێکی پێشکەوتوانە ببینێ. سەرەڕای ئەوانەش کە ئەم سەرنج و تێبینییانە ئەمڕۆ، کە بەڵگە نەویستن، ئەو لێکۆڵینەوە ئابویە تایبەتمەندانە لە بواری ئابورییانەی پەروەردە تازە پەیدا بوون، ئەو ڕا و بۆچوونانەی کێشەکانی ئابوری پەروەردەیی هێناونیە کایەوە ئەوەندە بایەخیان پێ نەدراو تەنها پێش ماوەیەک نەبێ، کە لە چل ساڵ تێناپەڕی (د. منذر عبدالسلام) لە کتێبەکەی (دراسة في إقتصادیات التربیة) دا دەڵێ: دوپات کردنەوە لەسەر گرنگی دان بە ئابوری پەروەردەیی مانای وا نییە کە بیرۆکەی ئابوری لە میانی قۆناغەکانی پێشکەوتنیدا بە تەواوی فەرماۆش کراوە لە پەیوەندی نێوان پەروەردە و ئابوریدا، چونکە بیرۆکەی ئابوری پڕێ بووە لە سەرنج و ڕا و بۆچوون دەربارەی پەروەردە و ڕۆڵی لە ژیانی ئابوری دا. ئەم بایەخ پێدانە گەیشتە ڕادەیەکی ئەوتۆ، کە دەتوانین بڵێین لەم ڕۆژانەدا ئەستەمە ئابوریناسێک یان پلان دانەرێک بدۆزینەوە، ڕۆڵی پەروەردە لەبەرچاو نەگرێت لە ژیانی ئابوریدا، هۆکاری ئەم گرنگی پێدانە زۆرەش بە کاتی پەروەردەیی ڕۆڵی لە پەرەپێدانی ئابوری دەگەڕێتەوە بۆ:

  • جەخت کردنی زیاتر لەسەر پەرەپیدانی ئابوری.
  • فراون بوونی گەورەی کەرتی پەروەردەیی، جا هۆکارەکانی ئەم فراوان بوونە ئابوری بن، یان کۆمەڵایەتی.
  • جەخت کردنەوە لەسەر ڕۆڵی هۆکاری مرۆیی لە پڕۆسەی گەشەی ئابوری.

بێ گومان بابەتی بارە ئیابورییەکانی پەروەردە، چەندین لایەنی هەیە، بەڵکو وەبەرهێنان بۆی، ئەنجامێکی وەهای دەبێ، زۆر باشتر دەبێ لەو داهاتەی لە بوارەکانی کشتوکاڵ بازرگانی و پیشەسازیدا خەرج دەکرێت. بێگومان جەخت کردنەوە لەسەر ڕۆڵی پەروەردە لە گەشە پێدانی ئابوری تاکو ئێستاش دەروازەی ڕاستەقینەیە بۆ توێژینەوەی بارە ئابووریەکانی پەروەردە. پەروەردە کاریگەرییەکی ڕاستەخۆی لەسەر ڕەفتااری تاکەکان هەیە، سەبارەت بەو مەسەلانەی پەیوەستن بە بەکاربردن، زۆرجار ئەزانین هۆکاری سەرەکییە لە تێکەڵ و پێکەڵ کردنی بەکاربردن و بڵاوبوونەوەی دیاردەی بەکاربردنی ڕووکاری دەرەکی.
ئاشکرایە کە باش بوونی ئاستی پەروەردەی تاک، زۆر یارمەتی پەرەپێدانی ئاڕاستە ڕوە و خەرجکردنێکی دروست دەدات. بە شێوەیەکی زانستی سەلمێنراوە کە بەهرەی تاکە کەسی و لێ هاتووی و شارەزایی تاک، بەبێ سەرپەرشتی کردن و هاوکاری کردن ناتوانێ گەشە بکات، کە پشت دەبەستێ بە هۆکاری پەروەردەیی دروست. بەم شێوەیە پەروەردە بە گەشەسەندنی بەهرەی تاکەکان و توانا و شارەزایی یان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت، لە پێشکەوتنی زانست و هونەر، ئەم پێشکەوتنەش لەسەر ژیانی ئابوری ڕەنگ دەداتەوە، داهێنان و نوێکاری لە هۆکارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و گەڕان بە شوێن داهاتە بەکار نەهێنراوەکان بڵاو دەبێتەوە.

(د. منذر عبدالسلام) دەڵێت: سەرەڕای ئەو ڕۆڵەی پەروەردە هەیەتی لە گەشەسەندنی ئابوری، بەڵام پلان دانانی پەروەردەیی بەشێکی جیاواز پێک دەهێنێ.

لەبەر پێویست بوونی هەماهەنگی لە نێوان خەرجی پەروەردەیی و خەرجی لە کەرتەکانی تر، ئەوا چەدن پەیوەندیەکی نوێ لە نێوان پلان دانانی پەروەردەیی و پلاندانانی ئابوری دروست بووە، کە بارودۆخی گشتی دەوڵەت دەستی بەسەردا دەگرێت.

بێگومان گرنگی دانی زیاتر بە کەرتی پەروەردەیی، لە وڵاتە تازە گەشەکردوەکان، بەهۆی زەق بوونەوەی ڕۆڵی پەروەردە لە پڕۆسەی پەرەپێدان بۆتە هۆی پێشکەوتنی پلدان دانانی پەروەرردەیی و پەیوەست بوونی بە پلان دانانی ئابورییەوە.

بێ گومان بەستنەوەی پلان دانانی پەروەردەیی بە پلان دانانی ئابوریەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی گشتگیر و تەواو هەیە، بۆ سەرجەم داهاتە مرۆیی و داهاتە ئابورییەکان.
ئەوەش مانای وایە کە لێکۆڵینەوەی ڕێژەی دانیشتوانی تێکڕای گەشەکردن و چەش و بزاوت و دابەش بوونی پیشەیی، و بەستنەوەی هەموو ئەمانە بەو دەرەنجامانەی دەگەن لێکۆڵینەوەی بارە ئابوورییەکانی ئیستا و پێشبینی کردنەکانی ئایدا، دەبنە بنەمای دیاری کردنی پەیوەندی لە نێوان پلان دانانی پەروەردەیی و پلان دانانی ئابوری.

پێشکەوتنی ئابوری و پێشکەوتنی پەروەردەیی دوو جمکن لە یەک جیا ناکرێنەوە، جەخت کردن لەسەر پەرەپێدانی ئابوری پاڵنەرێکی پێویستە بۆ بەرز کردنەوە و هەڵسانەوەی ئاستی کەرتی پەروەردەیی.

لە ڕاستیدا، بایەخ دان بە کێشە و گرفتەکنی پەروەردە ئەمڕۆ نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو ئەو شتەی تازە پەیدا بووە، ئەوەیە کە قەبارەی ئەم  بایەخ پێدانە و پێشکەوتنی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کێشەکانی گەشەکردن بە تایبەت لەو وڵاتانەی ئەم جیهانە جیاوازە لە خۆی گرتوون کە بە جیهانی سێهەم وەسف دەکرێن.


سەرچاوەکان



745 بینین