خاوەن بڕوانامەکان کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-22:55:00 - کۆدی بابەت: 1862
خاوەن بڕوانامەکان کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن

ناوه‌ڕۆك

خاوە‌ن بڕوانامە‌كان كە‌متر تووشی جە‌ڵتە‌ی دڵ دە‌بن

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ریخستووە‌ ئە‌وانە‌ی بڕوانامە‌ی كۆلێجیان نییە‌، دوو ھێندە‌ی كە‌سانی خاوە‌ن بڕوانامە‌ی كۆلێج زۆرتر تووشی جە‌ڵتە‌ی دڵ دە‌بن.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ ئوسترالیا و لە‌لایە‌ن توێژە‌رانی ئە‌نستیتۆی ساكس لە‌ دە‌ڤە‌ری ئە‌ڵتیمۆی ئە‌و وڵاتە‌ ئە‌نجامدراوە‌ و مە‌بە‌ستی بووە‌ بە‌دوای پە‌یوە‌ندی نێوان ئاستی خوێندە‌واری و ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بۆڕییە‌كانی خوێن بگە‌ڕێ.
بۆ گەیشتن بە‌ ئە‌نجام، توێژە‌رە‌كان بۆ ماوە‌ی پێنج ساڵ لە‌ ٢٦٨ ھە‌زار خانم و پیاویان كۆڵیوە‌تە‌وە‌ كە‌ تە‌مە‌نیان سە‌روو ٤٥ ساڵ بووە‌ و لە‌ ویلایە‌تی (نیو ساوس وێڵز) ژیاون.
د. رۆمێری كۆردا، سە‌رۆكی تیمی توێژە‌ران و كارا لە‌ زانكۆی نیشتیمانی ئوسترالی، لە‌ بارە‌ی توژینە‌وكە‌یانە‌وە‌ دە‌ڵێ توێژینە‌وكە‌مان دە‌ریخست لە‌و كە‌سانە‌ی تە‌مە‌نیان ٤٥-٦٤ ساڵان بووە‌، ڕێژە‌ی جە‌ڵتە‌ی دڵ لە‌نێوان ئە‌وانە‌ی بڕوانامە‌یان نییە‌ زۆرتر بووە‌ لە‌ دوو ھێندە‌ ( بە‌ ڕاددە‌ی نزیكە‌ی ١٥٠٪‏) بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی بڕوانامە‌ی خوێندنی زانكۆییان ھە‌یە‌.
لە‌ وردە‌كاری ئە‌نجامە‌كاندا ھە‌روە‌ھا ھاتووە‌ ئە‌وانە‌ی تە‌مە‌نیان ٤٥-٦٤ ساڵانە‌ و خوێندنی ئامادە‌ییان تە‌واو نە‌كردووە‌، بە‌ ڕاددە‌ی ٥٠٪‏ ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ توشی جە‌ڵتە‌ی مێشك ببن بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی زانكۆیان تە‌واوكردوە‌.
توێژە‌رە‌كان دە‌ڵێن بڕوانامە‌ كار لە‌وە‌ دە‌كات كە‌ كە‌سە‌كە‌ چ جۆرە‌ كارێكی دە‌ستدە‌كە‌وێ، لە‌كوێ دە‌ژی و چی دە‌خوات، ئە‌وانە‌ش گرنگن بۆ باری تە‌ندروستی ھە‌ر كە‌سێك.
ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌ لە‌ جۆرناڵی زانستی (International Journal for Equity in Health ) بڵاوبووە‌تە‌وە‌ و ئاژانسی (یو پی ئای) ئاماژە‌ی پێكردووە‌.


سەرچاوەکان



370 بینین