ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە لایەن مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-01-23:49:00 - کۆدی بابەت: 1886
ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە لایەن مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە لایەن مامۆستای سەرکەوتوو

ئەوەی وا دەکات مامۆستا لە قوتابخانە بێزار بێت و پیشەکەی خۆی خۆش نەوێت، دروست بوونی کێشەی زۆرە، سروشتی پیشەی مامۆستایەتی وایە هەرکە هاتە ناو سنوری قوتابخانە کێشە گەلێکی زۆری بۆ دروست دەبێت، چ لەگەڵ ئیدارە بێت یان لە ژوورەوە لەگەڵ قوتابی، بەڵام دووەمیان کاریگەرییەکەی زۆرترە لەسەر هەست و ناخی مامۆستا، بە تایبەتی ئەگەر ئەو مامۆستایە تەمەنێکی کەمی هەبێت لە ناو پیشەکەی، یاخود ئاستی ڕۆشنیری بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بەرەو ڕووی دەبنەوە نزم بێت. هەر بۆیە پێویستە بەردەوام خوێندەوار بێت و زانیاری زۆری لابێت لەسەر ناسینی بەرامبەر و جۆری کێشەکان ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان. هەروەها چاوکراوە بێت بۆ ئەو کێشانەی کە بۆ مامۆستا هاوڕێکانی دروست دەبێت،هەوڵ بدات بزانێت کێشەکە بۆ سەری هەڵداوە و چۆن چارەکراوە، لە لێکۆڵێنەوەیەکدا کە لەسەر مامۆستایانی هەرێم ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە زۆربەی مامۆستایان بەبێ زانیاری زانستی و لێکدانەوەی لایەنە جۆربەجۆرەکان کێشەکانی خۆیان چارەسەر دەکەن، هەروەها بە بێ پلان و بە شێوەیەکی عەشوایی و بێ پرسکردن بە کەسانی بە ئەزموون ڕووبەڕووی کێشەکان دەبنەوە، کە ئەمانەش زۆربەی جار لە جیاتی چارەسەر کردن، گرفتی گەورەتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
چارەسەری کێشە پێویستی بە چەند هەنگاوێک هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی و ڕاست و دروست پێشی لێ بگیرێت و کۆنترۆڵ بکرێت، هەر بۆیە زانایان بە هونەرێکی سەربەخۆی دادەنێن، وەکو هونەرەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵک، هونەری سود وەرگرتن لە کات، هونەری خوێندنەوە...... هتد.


سەرچاوەکان



1137 بینین