هەنگاوەکانی چارەسەر کردنی کێشە بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-02-00:34:00 - کۆدی بابەت: 1889
هەنگاوەکانی چارەسەر کردنی کێشە بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

هەنگاوەکانی چارەسەر کردنی کێشە بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

١- پێناسەی کێشەکە:
سەرەتا دەبێت کێشەکەمان ناسیبێت و بەڕێکی دیاریمان کردبێت و پێناسەیەکی کورتمان بۆ دانابێت.
٢- هۆکارەکانی سەرهەڵدانی:
ئەم کێشەیە بۆچی سەری هەڵداوە و هۆکارەکانی چیە؟، چ کەسێک بەرپرسە لە سەرهەڵدانی، تاوەکو بە هەڵە کەسێک و شتێکی تر نەکەینە هۆکار.
٣- ڕێگا چارەکان: 
نابێت بۆ چارەسەر تەنها بیر لە یەک ڕێگا بکەینەوە، هەموو کێشەیەک کۆمەڵێک ڕێگای هەیە بۆ چارەسەرکردنی، هەروەها لە ناو ئەو کۆمەڵە ڕێگایە دەبێت باشترین ڕێگا هەڵبژێرین.
٤- دانانی بەرنامەی کار:
هەر کاتێک کێشەکەمان ناسی و هۆکارەکەمان دەستنیشانکرد و ڕێگاچارەکانمان خستە ڕوو، دەبێت بەرنامەیەکی وردی بۆ دابرێژین، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پلەبەندی و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی بڕۆین و بنەبڕی بکەین.


سەرچاوەکان



2400 بینین