خواردنەوەی ١٠ ملیلیتر کهول ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:12:00 - کۆدی بابەت: 1901
خواردنەوەی ١٠ ملیلیتر کهول ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردن

ناوه‌ڕۆك

خواردنەوەی ١٠ ملیلیتر کهول ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردن

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکا، خواردنەوەی تەنها ١٠ ملم کهول ڕۆژانە، ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسیەوە و بەرەو مردنی دەبات و گوێچکەکانی دڵی هەڵدەئاوسێنێت.
بۆ لێکۆڵینەوە لە مەترسیەکانی کهول و زیانەکنی بۆ تەندروستی مرۆڤ، کۆمەڵێک لە پزیشکانی ئەمریکا تایبەت بە دڵ توێژینەوەیەکیان ئەنجام دا لەسەر ٥٢٢٠ کەس، بۆ ماوەی ٦ ساڵ، لەو ماوەیەدا ١٧٦٠٠ پشکنینی پزیشکی جیاوازیان بۆ کردن.
لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەوە دەرکەوت کە خواردنەوەی ١٠ملم کهول ڕۆژانە، دەبێتە هۆی مەترسیەکی زۆر بۆ سەر گوێچکەلەکانی لای چەپ و ڕاستی دڵ و تێکدانی لێدانەکانی دڵ بە ڕێژەی لە ٪٥، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بوو واتە نزیکەی ٢٠ ملم ڕۆژانە کهولت خواردەوە ئەوا دواجار دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گوێچکەلەکانی دڵت بە ڕێژەی ٠١٦٪. 
هەر لە توێژینەوەکەشدا باس لەوە کراوە کە خواردنەوەی کهول بۆ نەخۆشیەکنی دڵ مەترسیەکی زۆری هەیە و پێویستە بە یەکجاری واز لە خواردنەوەی کهول بێنن، ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشیەکانی دڵن.
پسپۆڕانی پەیمانگای توێژینەوەکانی سکربێس لە کالیفۆرنیاش، ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکبوونی سووڕی خوێن لە دەمارە خانەکاندا زۆر ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئارەزووەکانی مرۆڤ بۆ خوادنەوەی کهول.


سەرچاوەکان



909 بینین