ئایا پاراسیتامۆڵ ئازار دەشکێنێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:30:00 - کۆدی بابەت: 1905
ئایا پاراسیتامۆڵ ئازار دەشکێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا دەرمانی پاراسیتامۆڵ ئازار دەشکێنێت؟

توێژەرانی زانکۆی بێرن لە سویسڕا دەڵێن دەرمانی ئازارشكێنی (پاراسیتامۆڵ) بێسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری نەخۆشیی هەوکردنی جومگە و ئێسکەکان، زیادکردنی بڕەدەرمانەکەش کاریگەرییەکەی وەک ئازارشکێن زیاد ناکات.
د، سڤین ترێڵ، لە زانکۆی بێرن گوتی: (ئازارشكێنەکان بەکاردەهێنرێن بۆ ئازاری کەم و کورتخایەنی هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزم) و گوتیشی هۆکاری زۆر بەکارهێنانی پاراسیتامۆڵ لە نێو ئازارشکێنەکانی کە، ئەوەیە پاراسیتامۆڵ لە ئازارشکێنەکانی دیکە سەلامەتترە، د ماروین باکیر، لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا نایشارێتەوە، پاراسیتامۆڵ دەرمانێکی سەلامەتە بۆ زۆربەی نەخۆشەکان، بەڵام بەراورد بە دەرمانە ئازارشكێنەکانی دیکە، ئازاری هەوکردنی جومگەکان و ڕۆماتیزم کەم ناکاتەوە. پزیشکانی زانکۆی بێرن لە سویسڕا لە ئەنجامی توێژینەوەیەک بۆیان دەرکەوتووە دەرمانی دیکلۆفیناک لە پاراسیتامۆڵ سوودبەخشترە، بەڵام کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ بەکار دەهێنرێت، زیانی لاوەکی زۆری لەسەر گەدە و دڵ دەبێت. و دەشڵێن پێویستە ئازارشکێنەکان تەنیا بۆماوەی کورتخایەن بەکاربهێنرێن، سەبارەت بە ڕێژەی توشبووانی نەخۆشییەکنای هەوکردنی ئێسک و ڕۆماتیزم، ریچار فرانسین لە بەریتانیا دەریدەخات نزیکەی ٨،٨ ملیۆن کەس لە بەریتانیا تووشی نەخۆشییەکان بوون و ئەمەش تووشی ئازارێکی زۆر و بێتواناییان دەکات و هەندێکجار دەیانخاتە جێگەوە، دەربارەی کاریگەری پاراسیتامۆڵیش، ژۆن سمیس نوێنەرایەتی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە دەرمانە ئازارشکێنەکان دروست دەکەن دەڵێت: پاراسیتامۆڵ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت و دەتوانرێت بۆ ئازاری کەم و کورتخایەن، وەکو دەرمانێکی سەلامەت بەکاربهێنرێت).
لای خۆشیانەوە پزیشکانی خزمەتگوزاری نیشتیمانی بەریتانیا دەڵێن بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، زیان بە دڵ، گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت، نەخۆشییەکانی هەوکردنی ئێسک و جومگەکان هۆکاری سەرەکیی ئازاری بەتەمەنەکانن و تووشی لە ١٠٪ی پیاوان و نزیکەی ٨٠٪ی خانمان دەبن، کە زۆربەیان بۆ ماوەی درێژخایەن پێویستیان بە دەرمانی ئازارشكێن دەبێت.


سەرچاوەکان



953 بینین