بۆچی پزیشکەکان لە نەخۆشخانەدا بەرگی سپی دەپۆشن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-02-02-23:41:00 - کۆدی بابەت: 1912
بۆچی پزیشکەکان لە نەخۆشخانەدا بەرگی سپی دەپۆشن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی پزیشكه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رگی سپی ده‌پۆشن؟

چەندین دکتۆری هیوابەخش خەون بەو ڕۆژەوە ئەخوازن کە لە کۆتاییدا بتوانن هێمای کۆتایی پزیشکی بپۆشن كه‌ چاکەتە سپییەکەیه‌. لە ڕاستیدا ئەوە بەشێکی زۆر گرنگە كە لە قوتابخانە پزیشکیەکان ئاهەنگێك ئەنجام دەدەن، كه‌ پێی ده‌ڵێن ئاهه‌نگی "چاكه‌ته‌ سپییه‌كه‌"، كه‌ پێشوازیكردنه‌ له‌و قوتابیانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌چنه‌ به‌شی پزیشكییه‌وه‌.

به‌ڵام جاران چاكه‌تی سپی به‌م شێوه‌ به‌ربڵاوه‌ی ئێستا به‌كار نه‌ده‌هات. گه‌ر دراماكانی سه‌ده‌ی 19 یان كۆنترت بینیبێت، كه‌ جلێكی ڕه‌شی ڕێكیان ده‌پۆشی. به‌ پێی (مێدێلیتا)، ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌ باشترین هه‌ڵبژارده‌ داده‌نرا، چونكه‌ به‌ ڕه‌نگێكی گونجاو و فه‌رمی سه‌یر ده‌كرا. هه‌روه‌ها په‌ڵه‌ و پیسی به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌متر ده‌رده‌كه‌وت له‌چاو ڕه‌نگه‌ ڕووناكه‌كاندا.

له‌ سه‌ده‌ی 19 دا، زاناكان و پزیشكه‌كان دركیان به‌ گرنگی پاك و خاوێنی و نه‌هێشتنی به‌كتریا و نه‌خۆشیه‌ گواستراوه‌كان كرد و هه‌وڵیان ده‌دا ڕێگری لێبكه‌ن. ڕەنگی سپی ئاماژه‌یه‌ بۆ پاك و خاوێنی، بۆیه‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ گۆڕینی جل و به‌رگه‌كانیان بۆ ڕه‌نگی سپی.

له‌ 2007 دكتۆر (مارك -Mark S. Hochberg) له‌ ڕاگه‌یاندنێكیدا بۆ (American Medical Association Journal of Ethics) ده‌ڵێت: ڕه‌نگی سپی مانایه‌كی تری هه‌یه‌ كه‌ ڕاستگۆیی و ڕوونییه‌.

پزیشكه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ گۆڕینی ڕه‌نگی جل و بەرگه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك نیگاركێشی ئه‌مریكی (تۆماس ئیكه‌ینس - Thomas Eakins). له‌ تابلۆیه‌كیدا به‌ ناوی (The Gross Clinic) له‌ ساڵی 1875، وێنه‌ی چه‌ند پزیشكێكی كێشاوه‌ كه‌ جلی ڕه‌شیان پۆشیوه‌ و نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر قاچی كه‌سێك ده‌كه‌ن. كه‌متر له‌ 15 ساڵ پاش ئه‌م تابلۆیه‌ی تابلۆیه‌كی تر ده‌كێشێت به‌ ناوی (The Agnew Clinic) به‌ڵام له‌م وێنه‌یاندا پزیشكه‌كان پۆشاكی‌ سپییان له‌به‌ردایه‌ كاتێك نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ چاكه‌ته‌ سپییه‌كه‌ وا له‌ پزیشكه‌كان ده‌كات ده‌ربكه‌ون له‌ نه‌خۆشخانه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كاندا، به‌ڵام كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك نه‌خۆش، كه‌ پێی ده‌وترێت (کۆدرمی چاکەتی سپی) یان (بەرزی پەستانی چاكه‌تی سپی)، كه‌ تێیدا په‌ستانی كه‌سه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی پێ خستنه‌ ناو كلینكی ته‌ندروستی یان بینینی چاكه‌ته‌ سپییه‌كه‌، بۆیە هه‌ندێك جار پزیشكه‌كان چاكه‌ته‌ سپییه‌كه‌ ناپۆشن به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی نه‌خۆشه‌كانیان.


سەرچاوەکان



822 بینین