سزا و پاداشت بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-03-00:15:00 - کۆدی بابەت: 1916
سزا و پاداشت بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

سزاو پاداشت بۆ مامۆستای سەرکەوتوو

پێش ھەموو شتێک دەبێت ئەوە جوان فەھم بکەین بە جوانی تێی بگەین، کە مەبەستمان لە سزادانی قوتابی، ڕێنمایی کردن و چاککردن وفێرکردن و فێرکردنیەتی، نەوەک تۆڵە و رژاندنی ڕق و کینە بەسەریدا. لە ڕوانگەی ئەم تێگەیشتنەوە باوەڕمان بە سزادان ھەیە، چونکەئاشکرایە کە فێرکردن و ڕێنمایی کردن لە تەمەنی منداڵیدا ئاسانترە، لەوەی کە کەسەکە گەورە دەبێت، چونکە منداڵ ئامادە باشیەکی لەڕادەبەدەری ھەیە بۆ فێربوون و گۆرانکاری، زانایانی بواری پەروەردە تاوەکو ئەم ساڵانەش دژی ھەموو سزادانێکی منداڵ بوون، بەڵام دوایئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خست، کە ئەم جۆرە بۆچونانە نەوەیەکی وایان لە ئەوروپا بەگشتی و بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانیئەمریکا پێگەیاندووە، کە ئامادەی چەشتنی ھیچ جۆرە سزادانێک نین، جا بە ھەر ھۆیەکەوە بێت، ئەم لێکۆڵینەوانە، بیری زانایانی بەرەو ئەوەبرد، کە  دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەو راستیەی کە منداڵ دەبێت فێری چەشتنی سزا بکرێت لە بەرامبەر ھەڵەکانی، ھەر زانایان خۆیان ئەم جۆرەسزادانانەیان بۆ منداڵی لادەر داناوە، بە مەرجێک سزا دانەکە جەستەی نەبێت و ئیھانە کردنی تێدا نەبێت و کەسایەتی منداڵ لەکەدار نەکات.


سەرچاوەکان



1480 بینین