ڕێگری لە یاری کردن هۆکاری پاشەکشەیە لە تێکڕای زیرەکیی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-00:43:00 - کۆدی بابەت: 1919
ڕێگری لە یاری کردن هۆکاری پاشەکشەیە لە تێکڕای زیرەکیی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ڕێگری لە یاری کردن هۆکاری پاشەکشەیە لە تێکڕای زیرەکیی منداڵ

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستووە کە ڕێگری کردن لە منداڵ لە ئەنجامدانی چالاکیەکی دیاری کراو کاریگەری لەسەر تێکڕای زیرەکیی منداڵەکە هەیە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکی منداڵان بڵاوکراوەتەوە یاریکردن یارمەتی گەشەکردنی خانە دەمارەکانی مێشکد دەدات. بۆ نموونە کاتێک یاری شەش پاڵوەکان دەدەیت بە منداڵەکەت، ئینجا داوای لێدەکەیت ڕێکیان بخات، لە کاتێکدا ئەو سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەو چالاکیە فکرییە یە ئەوا دەمارە خانەکانی مێشکی دەست دەکەن بە نیاد نان و پێکەوە بەستن لەگەڵ هەر جموجۆڵ و شارەزاییەکی ڕێکخستن و بیرکردنەوە لەگەڵیدا، بەم شێوەیە هەر کاتێک منداڵ دووچاری هەڵوێستێک بێت کە پێویستی بە شارەزایی و پسپۆڕی تایبەت، یان ئاسایی هەبێت ئەوا خانەکانی مێشکی خۆیان بنیاد دەنێن و بەیەکەوە پەیوەست دەبن بە گوێرەی ئەو لێهاتویی و ئەزموونانە.

شارەزایەکانی بیرکردنەوەی باڵا

ئەوە هەر کاتێک منداڵ دووچاری هەڵوێستێک بوویەوە کە پاڵنەری بێ بۆ زیرەکی یاخود پێویستی بە پسپۆڕی بیرکردنەوەی باڵا هەبێت، وەکو سەرقاڵ بوون بە یاری و گاڵتە و گەپ لە ماڵەوە یاخود لەمیانی مەشقکردن لەسەر وێنەکێشان، ئەوا دەیان لە دەمارەکانی مێشکی بنیاد دەنێ و بەیەکەوە دەبەستێ بە گوێرەی ئەو شارەزاییانە بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆژدا بۆ نموونە گەلێک پێکبهێنێ کە بگشتێنرێ بەسەر زۆربەی ئەو هەڵوێستانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەمەش بەسەر ئەو هەڵوێست و شارەزایانەدا جێبەجێ دەکرێ کە پاڵنەری زیرەکی نین.
توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە کە ڕێگرتن لە منداڵ لە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر وەکو مۆسیقا بۆ نمووەن دەبێتە هۆی سست بوون، یان مردنی هەنێک لە دەمارە خانەکانی مێشک کە تایبەتن بە مۆسیقاوە ئەمەش مانای لەدەستدانی یەکجارەکی ئارەزووی چێژ وەرگرتن لە دەنگ و ئاوازی مۆسیقایە، و ئەوەش بەسەر زۆرێک لە چالاکی و ڕەفتارەکانی ڕۆژانەدا ڤێبەجێ دەبێ کە کاتێک ڕێگری لە ئەنجامدانی دەکرێ ئەوا مێشکی بە ووزەی تەواوی خۆی کار ناکات و ئەوەش مانای هاتنە خوارەوەی ئاستی زیرەکیی و ژیرییە کە وای لێدەکات بۆ هەتا هەتایە ژیان لە بەردەمیدا ئەستەم و گران بێت.


سەرچاوەکان



1072 بینین