ئایا قسە منداڵ دەڕوخێنێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-00:50:00 - کۆدی بابەت: 1920
ئایا قسە منداڵ دەڕوخێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا قسە منداڵ لە بەین دەبات و دەیڕوخێنێت؟

منداڵ پارچەیەکە لە هەست و سۆز لەمەشیان لەسەروو مرۆڤی بەساڵاچووەوەیە، ئەم وشانەش کەسایەتیەکی بێ توانا و پەشۆکار دروست دەکات و. هەوڵی سەرکەوتن و دەرچوون نادات لە ژیاندا. بۆیە پێوستە لەسەر باوان کەسایەتیەکی بەهێز و خۆشەویست لە ناخی منداڵەکانیاندا بچێنن. ئەم وشە کاریگەرانەش دەرناکەون تەنها بە ڕق لێبونەوەیان نەبێت. ئەمەش ئەم پێنج وشانەن.

١- تۆ گێلی

بە هیچ شێوەیەک ئەم وشەیەی پێ مەڵێ چونکە ئەم وشەیە لە کەسایەتی کەم دەکاتەوە لای برادەران. بەم وشەیە گرێیەکی دەروونی لە دەروونیدا دروست دەکەیت.

٢- جنێودان و نەفرین کردن

بە هیچ شێوەیەک ئەمەی بەرانبەر مەڵێ. جنێو بە هیچ کەسیک مەدە لە بەردەم ئەودا، چونکە ئەم وشە ناشایستانە کەسایەتیەکی شکاو و ڕووخاوی لە دڵدا دروست دەکات.

٣- داوای مردن کردن بۆی

هەرگیز پێی مەڵێ خۆزگە لە کاتی لەدایک بووندا مردبوای، یاخود وشەی هاوشێوەیئەمە. چونکە ئەمە وای لێدەکات ئاخ بۆ خۆی هەڵکێشێ و، ڕقی لە خۆی بێتەوە. لەوانەیە ئەمە سەربکێشێ بۆ خۆکوشتن و خۆ لەناوبردن.

٤- تۆ تەمبەڵی و بەکەڵکی هیچ نایەیت

ئەم دەستەواژەیە زۆر ترسناکە بۆی. ئەگەر بۆی دەستەواژەیەت بە منداڵەکەت ووت ئەمە وای لێدەکات بڕوای بە خۆی نەمێنێ، چونکە ئەو دەتوانێ شتێک بکات، یاخود دەتوانێ باشتر بخوێنێت.

٥- بەکارهێنانی وشەی (نا) بە زۆری

ئەم دەستەواژەیە بەکار مەهێنە .. وا مەکە، وا مەکە، وامەکە، ئاوا و ئاوا. بەڵکو دەستەواژەیەکی دیکە بەکار بهێنە وەکو (بەڕای من ئەم ڕێگایە باشتر و گونجاو ترە). کە تۆ دەتوانی بیکەیت، ئەمەش هانی دەدات کە ئەم کارە ئەنجام بدات.


سەرچاوەکان



1426 بینین