کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-16:42:00 - کۆدی بابەت: 1924
کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند ڕێگە‌یە‌ك بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئارە‌ق كردنە‌وە‌

ئارە‌قكردنە‌وە‌ لە‌ مرۆڤدا میكانیزمێكی سروشتی جە‌ستە‌یە‌ بۆ دابە‌زاندنی پلە‌ی گە‌رمی جە‌ستە‌ و لە‌ناوبردنی كۆمە‌ڵێك بە‌كتریای زیانبە‌خش، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئارە‌ق تێكە‌ڵ بە‌ ھە‌ندێك ماددە‌ی دیكە‌ی سە‌ر پێست ببێت ئە‌وا دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش و بێزاركە‌ر، زۆر كە‌س ڕوبە‌ڕووی كێشە‌ی زیادە‌ی دردانی ئارە‌ق دە‌بنە‌وە‌ و بە‌ بێزاركە‌ر و و تە‌نانە‌ت بە‌ ئابڕوبە‌ریش ناوی دە‌بە‌ن، چە‌ند ڕێنامییە‌كی گشتی ھە‌ن كە‌ یارمە‌تیدە‌رن بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ و كۆنترۆڵكردنی بڕی ئارە‌قكردنە‌وە‌.

ــ بە‌كارھێنانت سپرە‌ی ژێر بنباڵ ڕێگە‌یە‌كی ئاسن و كاریگە‌رە‌، ھە‌وڵبدە‌ خۆت لە‌ بە‌رھە‌می ھە‌رزان (عادی) بە‌دوور بگریت.

ــ ئە‌گە‌ر سپرە‌ی ژێر بنباڵ كاریگە‌رییە‌كە‌ی بە‌پێی پێویست نییە‌، ئە‌وا ھە‌وڵبدە‌ شە‌وان بە‌ر لە‌ خە‌وتن بڕێك سپرە‌ی لە‌ جە‌ستە‌ت بدە‌یت و پاشان بە‌یانیان بە‌ر لە‌ جێھێشتنی ماڵ جارێكی تر بە‌كاریبھێنیتە‌وە‌، بە‌م تە‌كنیكە‌ جە‌ستە‌ت باشتر دە‌توانێت سپرە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵبمژێت.

ــ ھە‌وڵبدە‌ خۆراكە‌ تونە‌كان و ئە‌و خواردنانی بە‌ ماددە‌ی كافاین دە‌وڵە‌مە‌ندن لە‌ ژە‌مە‌ ڕۆژانە‌كانتدا كە‌م بكە‌یتە‌وە‌، ژمارە‌یە‌ك لێكۆڵینە‌وە‌ دریانخستووە‌ كە‌ ئە‌م دوو چە‌شنە‌ خۆراكانە‌ ھۆكارن بۆ زیادبوونی ڕێژە‌ی ئارە‌قكردنە‌وە‌.

ــ ئە‌گە‌ر ھە‌ر چارە‌سە‌ری نە‌بوو ، ئە‌وا دە‌توانیت لە‌ دە‌رمانخانە‌كاندا داوای دە‌رمانی تایبە‌ت بكە‌یت بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئارە‌ق.


سەرچاوەکان



937 بینین