گریان ئەو دەرمانەیە کە پێویستی بە پارە نییە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-23:12:00 - کۆدی بابەت: 1946
گریان ئەو دەرمانەیە کە پێویستی بە پارە نییە

ناوه‌ڕۆك

گریان ئەو دەرمانەیە کە پێویستی بە پارە نییە

بە دڵنیاییەوە هەریەک لە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەگرین، ئەگەر کەسێکی بەهێز بین یان لاواز، بەڵام ئایا تا ئێستا سوودەکانیت زانیوە. بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەری (Stethnews) پێویستە بزانین کە گریان چەند سوودێکی هەیە:

گریان چاو پاک دەکاتەوە

کاتیک دەگریت هەست دەکەیت شتەکانی دەوروبەرت بە شێوەیەکی باشتر دەبینیت، چونکە فرمێسک تۆپێنە و پێڵووی چاوت تەڕ دەکات، گریان یارمەتی لینجە پەردەکان دەدات کە ڕووبەڕووی وشکبوونەوە نەبنەوە، ئەگەر چاوەکانت وشکببنەوە ئەوا کێشەی بینینت بۆ دروست دەبێت، شارەزایان دەڵێن بە بێ تەڕکردنی چاو ناتوانین ببینین.

گریان یارمەتیت دەدات ڕوبەڕووی سەرما ببیتەوە

کاتێک چاوەکانت فرمێسک دەڕێژن، یارمەتیت دەدەن کە ڕوبەڕووی ڤایرۆس و بەکتریا ببیتەوە بە تایبەت لە ناو چآو و دەوری چاو.
جۆرەها میکرۆب لە دەورماندا هەیە و ڕەنگە ئاگادار نەبین کاتیک دەستەکانمان پیسن و پڕ بەکتریا و ڤایرۆسن دەیانبەین بۆ چاومان، فرمێسک وەک پاکژکەرەوەیەک وایە، چونکە جۆرە ئەنزیمێکی تیایە کە دەتوانین ٩٥٪ بەکتریا لەناوببات لە ماوەی کەمتر لە ١٠ خولەک.
کاتێک لەو میکرۆبانە ڕزگارت دەبێت، ئەوا خۆت پاراستووە لەوەی کە تووشی ئەو نەخۆشیانە ببیت کە بەهۆی سەرماوە یان ڤایرۆسەوە تووشدەبیت، بەتایبەت ڤایرۆسی گەدە، کاتێک بێتاقەتی و هیچت لەدەست نایە تەنها ڕشتنی فرمێسک نەبێت ئەوا خەم مەخۆ لە کۆتاییدا هەر باش دەبیت.
گریان بەهۆی پەستی و بێزارییەوە یارمەتیت دەدات ڕزگارت بێت لە ژەهری لەش، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە بەراوردکردنی ئەو فرمێسکانەی لە کاتی پاكکردنی پیازدا دەڕژێت لەگەڵ فرمێسکی کاتی بێتاقەتی، دەرکەوتووە کە فرمێسکی کاتی خەمۆکی زیاتر ژەهری لەش لەگەڵ خۆی دەباتە دەرێ، هەر بۆیە دەوترێت (گریان ئەو دەرمانەیە کە پێویستی بە پارە نییە).


سەرچاوەکان



656 بینین