سوود و زیانەکانی بنێشت جوین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-23:25:00 - کۆدی بابەت: 1948
سوود و زیانەکانی بنێشت جوین

ناوه‌ڕۆك

جوینی بنێشت

جووینی بنێشت لای زۆربەمان وەک خولیایەکی لێهاتووە بێ ئەوەی بزانین سوودی هەیە یاخود زیان، مێژووی بنێشت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانیەکان کاتێک توێکڵی درەختی مەستەکیان بەکار دەهێنا، دواتر زانیان ئەم پێکهاتە لکێنەرە بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت وەک ( ڕێگری کردن لە برسێتی، بۆ مەبەستی خۆشی یان دەسکەوتنی نیکۆتین ).
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی (sethnews) جووینی بنێشت سوود و زیانی هەیە کە بریتین لەمانە:

سوودەکانی جوینی بنێشت

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ووڵاتی یابان ئەنجامدرا، جووینی بنێشت ١٠٪ بیر و هۆشت بە ئاگا دەهێنێتەوە، یارمەتیت دەدات باشتر بیربکەیتەوە و باشتر بڕیار بدەیت، لێکۆڵینەوەکە دەریخست کە ٨ ناوچەی مێشک چالاک دەبن، ئەم جووینە هەستێکی وروژێنەر بۆ مێشک دروست دەکات کە بە شێوەیەکی کاتی باشتر خوێنی بۆ دەچێت.
جگە لەوەی جووینی بنێشت بە ئاگات دەهێنێتەوە، یارمەتی بیر و یادت دەدات بە تایبەتی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە جووینی بنێشت چالاکی بەشێکی مێشک زیاد دەکات کە پێی دەڵێن (هیپۆکامپەس) کە بۆ بیر و  یادگە گرنگە.
جوینی بنێشت بۆ تەندروستی ناودەم سوودی هەیە و پەڵە و تۆپەڵی ناودەم کەم دەکاتەوە، لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە جوینی بنێشت بۆ خاوێنی ناودەمیش گونجاوە و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی پووک و کلسیان هەیە.

زیانەکانی جوینی بنێشت

لەگەڵ بوونی ئەو هەموو سوودانەی جوینی بنێشت، زۆربەی شارەزایان جووینی بنێست بە باش نازانن، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە جوینی بنێشت وات لێدەکات زیاتر بخۆیت.
جووینی بنێشت دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی ماسوولکە و شەویلگە، بە تایبەت ئەگەر زیاتر بە یەک لا بنێشتەکە بجوویت، ڕەنگە کێشەی کۆئەندامی هەرست بۆ دروست بکات، چونکە زیاتر هەوا قوت دەدەیت، بۆیە ئەگەر بەردەوام بیت ڕەنگە سکت هەڵبئاوسێت و تووشی ئازاری ناوسک بیت.
لەبەر ئەوەی جووینی بنێشت ئەو سوودە گرنگانەشی هەبوو بۆیە دەتوانیت کاتێکی گونجاو دانێیت و بە شێوەیەکی گونجاو بنێشت بجوویت، بۆ کەم کردنەوە یان ڕێگری کردن لە زیانەکانی، بۆ تەندروستی ناو دەم پێویستە ئەو جۆرە بنێشتانە بجویت کە شەکریان تێدا نییە، ئەگەر ئەمانە پەیڕەو نەکەیت ئەوا زیانەکانی سوودەکان دەشارنەوە.


سەرچاوەکان



1595 بینین