ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-06-12-23:35:00 - کۆدی بابەت: 1949
ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

ئازاری پشت

ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا شتێکی زۆر باوە و جۆری زۆری هەیە و خانمی دووگیان دەتوانێت بە جیاوازی نیشانەکان و جۆرەکانی ئاگاداری تەندرووستی خۆی بێت.

ئایا ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا ئاساییە؟

ئازاری پشت لەم ماوەیەدا زۆر ئاساییە، پزیشکان دەڵێن کە بەلایەنی کەمەوە نیوەی ژنانی دووگیان لەماوەی دووگیانیەکەیاندا ئازاری پشتیان دەبێت، ئەم ئازارە هیچ زیانێکی بۆ دایک و منداڵەکە نییە.
و بەڵام ئەگەر ئازاری پشتت هەبوو شەرم مەکە و بە پزیشکەکەت بڵێ و ئاگاداریبکەرەوه و بەتایبەت کاتێک ئازاری پشتت جیاوازبێت و چەند نیشانەیەکی تری لەگەڵ بێت.

جۆرەکانی ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا

ئازاری پشت هاوکات لەگەڵ خوێنبەربوون یان ڕەقبوونی منداڵدان

ئەم جۆرە ئازاری پشتە نیشانەیەکی گرنگە و نیشانەیەکە بۆ منداڵبوونی پێشوەختە، خانمان دەبێت وریای جۆری ئازارەکەبن و ئەگەر خوێنبەربوون و ئازاری سک و ڕەقبوونی و گرژبوونی کە وەک ئازاری کاتی سوڕی مانگانەیە، و هەروەها ئازارێکی زۆری پشت کە بە پاڵکەوتن و پشوودانیش چارەسەر نەکرێت ئەمانە نیشانەن بۆ منداڵبوونی پێشوەختە بۆیە نابێت پشتگوێ بخرێت و دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.

ئازاری پشت هاوکات لەگەڵ تا و ئازاری بەردەوام

تا و ئازاری بەردەوام لە هەموو بەشەکانی پشتدا بەتایبەت لەملاودا واتە ناوچەی کەمەر، نیشانەیەکە بۆ هەوکردنی گورچیلە یان میزەڵدان و کە بەخێرای پێویستی بە سەردانی پزیشک هەیە و پێویستی بە چارەسەرە، لەماوەی دووگیانیدا بەهۆی گەورەبوونی منداڵدان فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر گورچیلە و میزەڵدان و دەبێتە هۆی ئەوەی خانمە دووگیانەکە بەردەوام میز بکات و ئەمە ئاساییە بەڵام ئەگەر هات و جگە لەوە لەکاتی میزدا ئازارت زۆربوو یان میزەکەت خوێنی تێدابوو، و لەرز و تات هەبوو ئەوا بەدڵنییایەوە نیشانەیەکە بۆ هەوکردنی گورچیلە و میزەڵدان.

ئازاری پشت هاوکات لەگەڵ سڕبوون

هەندێک کات بەهۆی ئینزیلاقەوە ئازارت دەبێت و ئەگەر لەگەڵیدا سڕبوون و یان کزانەوە و ئازارێکی زۆر قورسی سمت و ڕانەکان ئەوا سەردانی پزیشک بکە

ئازارێکی پشتی لەناکاو و توند

کاتێک لەناکاو ئازارێکی پشتت بۆ دێت و زۆر توندە و تەواو بێ جوڵەت دەکات دەبێت بەهەند وەریبگریت، هەروەها ئەگەر دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆ یان کەوتن بوویتەوە و دوای ئەوە پشتت ئازاری زۆربوو دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت،
ڕاستە ئازاری پشت بەشێکە لە نیشانەکانی کاتی دووگیانی بەڵام دەبێت وریا بیت ئەگەر ئازارەکە توند و هەروەها وەک ئەم حاڵەتانەی سەرەوە بوو کە باسکرا دەبێت زوو سەردانی پزیشک بکەیت.


سەرچاوەکان



30609 بینین