سنوردارکردنی ئازادییەکانی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-05-17:20:00 - کۆدی بابەت: 1994
سنوردارکردنی ئازادییەکانی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

سنووردارکردنی ئازادییەکانی منداڵ

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە باوانەی دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە سنووردارکردنی ئازادییەکانی منداڵ، یاخود کۆت و بەندکردنی ئازادییەکانی بە شێوەیەک، کە وا هەست بکات دەستبەسەرە و ناتوانێ بۆ ئەملا و ئەولا بڕوات.
ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • ترسی دایک و باوک لەوەی منداڵەکانیان دووچاری کارەساتێک یان ڕووداوێکی سروشتی یان هاتوچۆ بؤیت و لە لایەکی بەسەر بێت.
  • بڕوا و متمانە نەبوون بە مندال.
  • زیاد لە حەد نازاندنی منداڵ.
  • ترس لە ژینگەی کۆمەڵایەتی.
  • هەبوونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی.
  • ئاشنا نەبوون بە شیوازە دروستەکانی پەروەردە و فێرکردن.
  • تاکڕەوی و خۆسەپاندن.
  • گۆشەگیری و داخراوەیی.

ئەڵبەتە سنووردارکردنی ئازادییەکانی منداڵ دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک کێشە ڕووبەڕووی منداڵ بێتەوە، گرنگترینیان ئەمانەن:

  • منداڵ دووچاری نیگەرانی و دڵەڕاوکێ دەبێت.
  • دەبیتە کەسێکی ترسنۆک.
  • بڕوا و متمانەی بەخۆی نامێنێت.
  • ویست و ئیرادەی نابێت.
  • ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت و هەمیشە پشت بە دایک و باوک و کەسە نزیکەکانی دەبەستێت.
  • توانای خۆبەڕێوەبردنی نابێت.
  • هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

پێویستە لەسەر دایک و باوک کە بە هیچ شێوەیەک ئازادییەکانی منداڵ سنووردار نەکەن و دەرفەتی پێ بدەن گوزارشت لە ئازادی خۆی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش، دەبێ ئەم خاڵانەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:

  • ئاشنا بن بە مافەکانی منداڵ.
  • مافەکانی منداڵ دابین و مسۆگەر بکەن، کە گرنگترینیان ئازادییە.
  • جیاوازی بکەن لە نیوان ئازادی و بەڕەڵاییدا.
  • ژینگەیەکی لەبار فەراهەم بکەن، بۆ ئەوەی گوزارشت لە ئازادی خۆی بکات.
  • ڕێگەی پێ بدەن کە قسە بکات.
  • ڕێگەی پێ بدەن کە یاریی بکات و بچێتە ناو دۆست و هاوڕێیانی.
  • خۆیان لە عینادی و خۆسەپاندن بپارێزن.


سەرچاوەکان



859 بینین