هەبوونی پلانی کاری ساڵانە و مانگانە و ڕۆژانە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-05-21:26:00 - کۆدی بابەت: 2007
هەبوونی پلانی کاری ساڵانە و مانگانە و ڕۆژانە

ناوه‌ڕۆك

هەبوونی پلانی کاری ساڵانە و مانگانە و ڕۆژانە

زانایانی بواری کارگێری لەسەر ئەوە یەک دەنگن کە هەبوونی پلان یەکێکە لە خاڵە هەرە سەرەکیەکانی سەرکەوتنی هەموو پڕۆژەیەک و هەموو کارێک، نەبوونی پلان واتا بێ سەروبەری و تێکەڵاوبوون و بزربوونی سەرەداوەکان. بۆ هەموو کارێک پێویستە بزانین لە کوێ دەست پێدەکەین و دەمانەوێت بگەینە کوێ، ئەو ڕێگایانەشمان لەبەرچاوبێت کە پێیدا تێدەپەڕین، ئەگەر پلان دانان بۆ کار گرنگ بێت ئەوا بۆ پەردوەردەکردن و فێرکردنی مرۆڤ فرینگیەکەی زیاترە، مامۆستای سەرکەوتوو دەبێت بزانێت (کەی دەست پێدەکات و لە کوێ دەست پێدەکات و چ کاتێک تەواو دەبێت، ڕۆژانە و مانگانە چەندی مادەکە دەگەیەنێ بە قوتابیان، لە ڕووی پەروەردەییەوە چی بۆ قوتابیان پێیە و دەیەوێت چۆن پەروەردەیان بکات............)
پلان دانان کارێکی گشتگیر و بەردەوامە کە مرۆڤ بەرنامە ڕێژی دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. یاخود کۆمەڵێک کاری هزر و بیرە لەسەر ڕێگایەکی زانستی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی خواست. پلاندانان هۆکاری سەرکەوتنی هەموو کارێکە و ڕێگایەکە بۆ زیاد بوونی بەرهەم و گەیشتن بۆ خواستەکان. دیارە پلان دانانیش هەر لە بەرزترین یەکەی دەوڵەت تا بچوکترین دەزگا پێویستیەکی سەرەکی یە و هەموو لەیەک ممارەسەی دەکان. ئەم خاڵانەش گرنگی پلان دەخەنە ڕوو.
١- ڕیزبەندی کارەکان لە گرنگترینەوە بۆ گرنگتر و پاشان بۆ گرنگ.
٢- سەرکەوتن مسۆگەرە و هەردەم لەبەر چاوە.
٣- بە ئاسانی دەتوانین چاودێری کارەکان بکرێت و بەرهەمەکەی ببینرێت.
٤- کارەکان بە ئاسایی خۆیان دەڕۆن و سەرمان لێتێک ناچێت
٥- سود لە کات وەردەگرین و کارێکی زۆر بە ماوەیەکی کەم ئەنجام دەدەین.
٦- کارەکان کەڵەکە نابن و بێ سەروبەری لە کاری دروست نابێ.
٧- توشی پێشهاتی لە ناکاو نابیت.
٨- ئاسودەیی دەروونی دابین دەکات.
٩- هێزی مرۆڤ کۆ دەکاتەوە و بەباشی ئاڕاستەی دەکات.
١٠- یارمەتی دەرە بۆ سود وەرگرتن لە تەجروبەی کەسانی تر. 
لەبەر بوونی ئەم خاڵانەی سەرەوە پێویستە مامۆستا هەموو ساڵێک نەخشە و پلانی تایبەت بە خۆی هەبێت و لەسەری بڕوات، خۆی دوور بگرێت لە هەموو ئەو قسە و توانجانە،
کە لە گرنگی پلاندانان کەم دەکەنەوە و بە هۆیەوە مامۆستایان لە دانانی نەخشە و پلانی ساڵانە کەمتەرخەمی دەکەن و جێ بە جێی ناکەن.


سەرچاوەکان



6068 بینین