هونەری دەربڕینی مامۆستای سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-06-20:19:00 - کۆدی بابەت: 2037
هونەری دەربڕینی مامۆستای سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

هونەری دەربڕینی مامۆستای سەرکەوتوو

پیاوێک خاوەنی کلیلێکە، ئەم کلیلەش هی خەزێنەیەکی گەورەی پڕ گەوهەرە. ئەمە گرنگە نیە..! گرنگ ئەوەی بزانێت چۆن بەم کلیلە دەرگای خەزێنەکەی دەکاتەوە، زیرەکی مامۆستا ئەوە نیە وانەکەی هەموو لەبەر بێت و زانیاری زۆری لەلا بێت، زیرەکی ئەوەیە بتوانێت ئەو زانست و زانیاریانە بگەیەنێتە قوتابی و لێی وەربگرێت و سودی لێ ببینێت. ئەمەش دەگەرێتەوە سەر شێوازی دەربڕین.
مامۆستایەکی ئاینی بە گێرانەوەی فەرموودەیەک خەڵک توشی خەوبردنەوە دەکات، بەڵام هەمان فەرموودە لای مامۆستایەکی تری ئاینی خەڵکەکە بە گریان دێنێ، هونەری دەربڕین وەکو سیحر وایە دواتوانین بە هۆیەوە خەڵک بۆلای خۆمان کێش بکەین. بۆ ئەوەی دەربڕینەکانمان کاریگەریان هەبێت، پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرین.
١- بابەتەکەمان دیاری کردبێت و ئامادەمان کردبێت و زانیاریمان لەسەر کۆکردبێتەوە.
٢- زمانمان پاراو بکەین بە وشەی جوان وناسک و سەرنجڕاکێش، ئەویش بە خوێندنەوەی بەردەوام.
٣-بابەتەکە دەست پێنەکەین تاوەکو دڵنیا نەبین کە گوێگر (قوتابی) ئامادەیە بۆ وەرگرتن.
٤- دەست پێکردن بە ڕوویەکی خۆش و سەرنجڕاکێش.
٥- تێکەڵ کردنی نموونە و ڕووداوی کورت و سەرنجڕاکێش بە بابەتەکە.
٦- بەشداری پێکردنی بەرامبەر لە گوتنەوەی بابەتەکە بە پرسیار لێکردن.
٧- بیر و ڕوونی تێکەڵ نەکردن و دەرنەچوون لە سنوری بابەتەکە.
٨- خۆ ڕێکخستن لە شێوە و جل و بەرگ و وەستان لە شوێنی شیاو.
٩- بەتالکردنەوەی هەندێک وزە و توانای زیادی لەش، ئەویش بە خۆ هێمنکردنەوە و هەڵکێشانی هەناسەیەکی قوڵ.
١٠- ئامادە کردنی پێداویستیەکانی خۆت لە پۆل.
١١- گۆڕینی دەنگ و وریایی لە جوڵاندنی ئەندامەکانی لەش.
١٢- تێگەیشتن لە هەستی بەرامبەر و هێنانەوەیان و کێشکردنەوەیان بۆ ناو بابەتەکە.
١٣- پابەند بوون  و ڕێزگرتن لە کات.
١٤- ناسینی ئاستی قوتابیان و قسە کردن لە ئاستی ئەوان و دوور کەوتنەوە لە بەرز و نزم کردنەوەی ئاستی دەنگ.
١٥- وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و دوور نەکەوتنەوە لێی.


سەرچاوەکان



1224 بینین