پەلەکردنی دایک و باوک لە بڕیارداندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-21:21:00 - کۆدی بابەت: 2041
پەلەکردنی دایک و باوک لە بڕیارداندا

ناوه‌ڕۆك

پەلەکردنی دایک و باوک لە بڕیارداندا

هەڵەیەک لەو هەڵە گەورانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە پەلەکردن لە بڕیاردان، لە کاتی پەروەردەکردنیاندا، واتە بڕیارێک دەدەن کە لە شوێنی خۆیدا نەبێت و زیانی لە قازانجی زۆرتر بێت، یان بڕیارێک دەدەن،، پێشتر پرس و ڕاوێژیان بە یەکتری نەکردبێت، یان بڕیارێکی بە هەڵە و بلەز دەدەن، بەبێ دراسە کردن و لێکۆڵینەوە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

ئەنجامدانی کاری هەڕەمەکی و بیرنەکردنەوە لە ئەنجامی کارەکان.

  • نەبوونی ئاماجێکی دیاریکراو.
  • پرس و ڕاوێژ نەکردن.
  • خۆدزینەوە لە بەرپرسیارییەتی.
  • قەزاوەت کردن لەسەر ڕواڵەت، نەک ناوەڕۆک.
  • تاوتوێ نەکردنی کێشە و ئارێشەکان،
  • لاسایی کردنەوەی کوێرانە و نازانستی.
  • تووڕەیی و دان بەخۆدا نەگرتن.
  • هەڵچوونە هەڵپەیی.
  • هۆکاری سەردەمی منداڵی و بەجێهێشتنی کاریگەری نەرێنی لەسەر دایک و باوک.
  • هۆکاری بۆماوەیی و هەبوونی نەخۆشی جەستەیی و دەروونی.

ئەڵبەتە پەلەکردن لە بڕیاردان لە کاتی پەروەردەکردنی منداڵ، هەم زیانی بۆ خودی دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگە هەیە، هەمیش بۆ مندال، کە دەتوانین لە چەند خاڵێکدا بیخەینە ڕوو:

  • زیانی ماددی و مەعنەوی بەدوای خۆیدا دێنێت.
  • دایک و باوک زۆربەی جا ناتوانن ئامانجی خۆیان بپێکن.
  • بڕیاری هەڵە کاری هەڵە بەدوای خۆیدا دێنێت.
  • بەرژەوەندی هەموو لایەک دەکەوێتە مەترسییەوە.
  • بڕیاری هەڵە باری سەرشانی دایک و باوک قورستر دەکات.
  • نیشانەی ناواقعبینی دایک و باوکە.
  • بڕیاری هەڵە کاریگەریی لەسەر گەشەی هزری و جەستەیی و دەروونی و زاسنتیی و کەسۆکی منداڵ جێدێڵێت.
  • کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات.
  • بڕیاردان بە هەڵەشەیی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە دایک و باوک پلانیان نییە بۆ ژیان بە گشتی، و بۆ پەروەردە و فێرکردنی منداڵ بە تایبەتی.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایک و باوک بڕیاری بە پەلە و هەڵە نەدەن و زیان بە خۆیان و منداڵەکانیان و کۆمەڵگەش نەگەیەنن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاویژن:

  • پێویستە دایکان و باوکان بۆ پەرژاندنی هەر بڕیارێک پلانیان هەبێت.
  • دەبی هەر پلانێک ئامانجێک یان چەند ئامانجێکی هەبێت.
  • دەبێ دایکان و باوکان پێش هەر بڕیارێک، پرس و ڕاوێژ بە یەکتری بکەن.
  • پێویستە دایکان و باوکان هاوبەش بن لەسەر بڕیاردا، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ژیاندا هەبێت.
  • دەبێ دایک و باوک قەت پەلە نەکەن لە بریاردان.
  • پێویستە دایک و باوک پێش هەر بڕیاردانێک، هەموو ئەگەرەکان تاوتوێ بکەن، تاکو بڕیاری هەڵە نەدەن.
  • لە کاتی پێویست، پرس و ڕاوێژ بە کەسانی شارەزا بکەن.
  • پێویستە دایک و باوک پێش هەر بڕیارێک، بە قووڵی بیر لە دەرەنجامەکانی بکەنەوە.
  • لە هەموو حاڵەتێکدا، دەبێ بەرژەوەندی خێزان بە گشتی و بەرژەوەندی منداڵ بە تایبەتی، لەبەرچاو بگیرێت.
  • نابێ لە کاتی توورەیی، یان نەخۆشی یان شڵەژانی دەروونی، هیچ بڕیارێک بدرێت.
  • دەبێ هەموو بڕیارێک ئامانج و پلانی خۆی هەبێت و بتوانێ مەبەستی خۆی بپێکێت.
  • دەبێ ئەو ژینگەیەی بڕیاری تێدا دەدرێت گونجاو بێت و تا بکرێت بە ناچاری بڕیار نەدرێت.
  • بۆ هەر بڕیارێک کە دایک و باوک دەیدەن، پێویستە خۆیان بە خاوەنی بڕیارەکە بزانن و ئەو بەپرسیارییەتییە بگرنە ئەستۆ.


سەرچاوەکان



1401 بینین