زیاد وابەستەکردنی منداڵ بە دایک و باوکەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-08-22:00:00 - کۆدی بابەت: 2095
زیاد وابەستەکردنی منداڵ بە دایک و باوکەوە

ناوه‌ڕۆك

زیاد وابەستەکردنی منداڵ بە دایک و باوکەوە

هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە زیاد وابەستەکردنی منداڵ بە خۆیانەوە، واتە، دایک و باوکەکان، لە شینی و شادییەکان و خۆشی و نەخۆشییەکان، بۆ هەر شوێنێ بچنم منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن و بە خۆیانەوە دەچەسپێنن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • خۆشویستنی منداڵ زیاد لە حەددی خۆی.
  • نازاندنی منداڵ.
  • ترسان لە چارەنووسی منداڵ.
  • لاوازی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری دایک و باوک.
  • ئاشنا نەبوون بە بنەما زانستی و پەروەردەییەکان.
  • هەبوونی ژینگەیەکی ناتەندروست.
  • چاولێگەری.
  • هەبوونی دوودڵی و دردۆنگی.
  • هەبوونی هەستیارییەکی زۆر.

زیانەکانی ئەم هەڵەیە

ئەگەر دایک و باوک لەسەر ئەم هەڵەیە بەردەوام بن و زیاد لە پێویست منداڵ وابەستەی خۆیان بکەن، ئەوا منداڵ، زوو یان درەنگ باجەکەی دەدات، گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:

  • منداڵ متمانەی بە تواناکانی خۆی نامێنێ.
  • منداڵ بۆ کارە ورد و درشتەکانی، پەنا بۆ کەسانی دیکە دەبات.
  • منداڵ هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
  • منداڵ وەک پێویست ناتوانێ سوود لە توانا و بەهرەکانی وەربگرێ.
  • منداڵ ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێ.
  • منداڵ دەبێتە بار بەسەر شانی دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگەوە.
  • منداڵ بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی ناکاتەوە و هەمیشە چاوی لەوەیە کەسانی دیکە کیشەکانی بۆ چارەسەر بکەن.
  • منداڵ لەو ئەرک و کارانەدا سەرکەوتوو نابێت کە پێی دەسپرێدرێن و خۆی لێ دەدزێتەوە.
  • منداڵ لە ژیانیدا سەرکەوتوو نابێت و ڕووبەڕووی شکست و نەهامەتی و مەینەتی دەبێتەوە.
  • منداڵ بە ناز پەروەردە دەبێت.
  • ناتوانێ لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانی بگونجێ.

چآرەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی منداڵ وابەستە نەبێت بە دایک و باوکییەوە و لە ئایندەدا بتوانێ لەسەر قاچەکانی بوەستێ، پێویستە دایک و باوکەکان ئەم هەنگاوە گرنگانە بهاوێژن:

  • پێویستە لە سەرەدەریکردندا لەگەڵ منداڵەکانیان مامناوەندی بن، واتە، نە بە ناز ڕایبهێنن، نە فەرامۆشیان بکەن.
  • دەبێ دایکان و باوکان، ئەرک و بەرپرسیارییەتی منداڵەکانیان ببەخشن.
  • دەبێ هەستی باوەڕبەخۆبوون لە ناخی منداڵەکانیان بڕوێنن.
  • دەبێ خۆیان لە چاولێکەری کوێرانە بپارێزن.
  • دەبێ وا لە منداڵەکانیان بکەن، کە پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و متمانەیان بە خۆ هەبێت.
  • دەبێ دایک و باوک ئاشنا بن بە بنەما زانستی و پەروەردەییەکان.
  • نابێ گشت داواکارییەکانی منداڵ جێبەجێ بکەن.
  • دەبێ هێندە ئازادی بە مدناڵ بدەن کە لەگەڵ دۆست و هاوڕێیانی یاری و وازی بکات.
  • نابێ دەست لە کارە ورد و دروشتەکانی منداڵ وەربدەن.
  • نابێ هێندە هەستیار و دڵناسک بن، کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی منداڵ بگەیەنن.

 


سەرچاوەکان



890 بینین