بە ئاوی لیمۆ بەردی گورچیلە نامێنێ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-01:32:00 - کۆدی بابەت: 2107
بە ئاوی لیمۆ بەردی گورچیلە نامێنێ

ناوه‌ڕۆك

بە‌ ئاوی لیمۆ بە‌ردی گورچیلە‌ نامێنێ

ھە‌وكردنی گورچیلە‌، یە‌كێكە‌ لە‌ نە‌خۆشییە‌ باوە‌كان كە‌ زۆرجار بە‌ردی گورچیلە‌ش بە‌شوێنیدا دێت كە‌ بە‌زۆری بە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری دە‌بێ چارە‌ بكرێ، بە‌ڵام ھە‌میشە‌ ڕێگە‌ی سروشتی تا بكرێ چارە‌سە‌رێكی باشترە‌.
بۆ ڕزگاربوون لە‌م كێشە‌یە‌، دە‌توانن بە‌ گیراوە‌یە‌كی سروشتی زۆر ئاسان چارە‌سە‌ری ئە‌و نە‌خۆشییە‌ بكە‌ن.

بۆ گیراوە‌كە‌ ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ پێویستە‌:
١- ٦٠ میلیلتر ئاوی لیمۆ.
٢- ٦٠ میلیلتر زە‌یتی زە‌یتون.
٣- كوپێك ئاو.

ھە‌موو ئە‌م پێكھاتانە‌ تێكە‌ڵاو بكە‌، دواتر ڕۆژانە‌ كوپێك لە‌م گیراوە‌یە‌ بخۆرە‌وە‌، ئە‌م كردارە‌ یارمە‌تیدە‌رە‌ بۆ تواندنە‌وە‌ی بە‌ردی گورچیلە‌.
بەڵام ئە‌گە‌ر گە‌دە‌تان ھە‌ستیارە‌ و ئاوی لیمۆ ھۆكار دە‌بێت بۆ توشبونتان بە‌ دڵە‌كزێ، ئە‌وە‌ باشتر وایە‌ لە‌ ڕۆژێكدا كە‌متر لە‌ كوپێك بخۆنە‌وە‌، ئە‌گە‌ر بە‌ خواردنە‌وە‌ی كە‌متر لە‌ كوپێكیش گە‌دە‌تان ھە‌ر كێشە‌ی ھە‌بوو، باشتر وایە‌ بچنە‌ لای پزیشكی پسپۆر تایبە‌ت بە‌م بوارە‌.


سەرچاوەکان



1776 بینین