کاریگەری پڕۆتین لەسەر لەشی مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-13:03:00 - کۆدی بابەت: 2118
کاریگەری پڕۆتین لەسەر لەشی مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

کاریگەری پرۆتین لەسەر جەستەی مرۆڤ

نەبوونی هەرجۆرێک لە جۆرەکانی خواردن ڕەنگە ببێتە هۆی کەم بوونەوەی ئەندازەیەک لە پڕۆتین لە لەشدا، ئەم کەمبوونەوەیەش دەبێتە هۆی لاوازی لە دەمارەکان و ماسولکەکان و مولولەکان و تەنانەت کاریگەری لەسەر درەنگ چاک بوونەوەی برینەکانیش هەیە.
جۆرەها خواردن لە دونیای ئەمڕۆدا بوونی هەیە، چ خواردنە ڕووەکی و گیاییەکان چ خواردنە گۆشتییەکان، هەندێک لە مرۆڤەکان خواردنە گۆشتییەکانیان وەلاناوە و هەنێکی تریشیان خواردنە گیاییەکان، کە ڕەنگە وەلانانی هەر جۆرێکیان ببێتە هۆی کەمبوونی پڕۆتین لە لەشدا،
ئەم کەمبوونەش دەبێتە هۆی لاوازی دەمارەکان و ماسولکەکان و مولولەکان و ناتوانن بەپێی پێویست کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، هەروەها کاریگەری لەسەر چاکبوونەوەی برینیش هەیە بە جۆرێک کەمبوونی پرۆتین کاری چاککردنەوەی برینەکان دوادەخات.

كاریگەرییەكانی کەمبوونەوەی پرۆتین لە لەشدا

بە ووتەی پسپۆڕانی تەندروستی، کەمبوونەوەی پڕۆتین لە لەشدا ئەم کاریگەرییە خراپانەی هەیە.

  • وازهێنان لە خواردنی گۆشت هۆکارێکە بۆ کەم کردنەوەی پڕۆتین لە لەشدا، ئەو کەسانەی کە بەردەوام خواردنی ڕووەکی دەخۆن ئەگەر هەندێ جار گۆشت بخۆن ئەوە ڕەنگە ببێتە هۆی جۆرێک لە هەست کردن بە ماندوێتی و خەوبردنەوە، بەڵام نەخواردنیشی کەمی پرۆتین لە لەشدا دروست دەکات.
  • کاتێک لاشە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی پڕۆتین دەبێت، ماسولکەکان توانای پێویستیان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، لەم کاتانەشدا وەرزشکردن و خۆماندوو کردن زیانی دەبێت و لاشە بێهێز دەکات.
  • کەمبوونەوەی پرۆتین نەک تەنها توانای ماسولکەکان کەم دەکاتەوە، بەڵکو قەبارەی ماسولکەکانیش بچووک دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی کاتێک خواردن نەبێت لەش بۆ بەدەستهێنانی پرۆتین لە ئەندامەکانی تری لەش وەریدەگرێت و لەم نێوەندەشدا ماسولکەکان یەکەم ئەندامی لەشن کە پرۆتینەکەیان لەدەست دەدەن، بەم هۆیەشەوە توانای گرژبوونیان نامێنێت و شل دەبنەوە و حاڵەتی ئاسایی خۆیان لەدەست دەدەن.
     
  • لە کاتی کەمبوونی پرۆتیندا هەر برینێک لەسەر جەستە کە دروست دەبێت کەتێکی زۆر زیاتری دەوێت بۆ چاکبوونەوەی، چونکە پرۆتین هۆکاری سەرەکییە بۆ یارمەتیدانی چاکبوونەوەی برین، بە نەبوونی پرۆتین لەش توانای پێویستی نییە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی خانەی تازە لە جێی خانە لەدەستچووەکانی شوێنی برینەکە.
  • کەمبوونی پرۆتین لە لەشدا کاریگەری لەسەر هەڵوەرینی موو هەیە، هەرکاتێک پرۆتین لە لەشدا کەمبێتەوە جەستە دەکەوێتە حاڵەتی بەرگرییەوە و هەوڵ دەدات کەمترین پرۆتین لەسرەف بکات، بۆیە لەم کاتەدا پرۆینی پێویست لە نینۆک و مووەکاندا بەکار ناهێنێت و نینۆکەکان و مووەکان ڕووبەڕووی حاڵەتی تێکشکان دەبنەوە و توانای مانەوەی زۆیان نامێنێت و هەڵدەوەرێن.
  • لە کاتی کەمبوونی پرۆتین هێرشی ڤایرۆسەکان خێراتر دەبن و جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی باش بەرگری بکات بۆیە زۆرجار دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی بە تایبەتی توش بوون بە نەخۆشی هەڵامەت.
  • ئەو خواردنانەی کە پڕۆتینیان بە ڕێژەیەکی کەم تێدایە هەرچەندە زۆریشی لێخورێت زوو زوو هەست بە برسێتی دەکەیت و بە تەواویش هەست بە تێربوون ناکەیت بەڵام ئەو خواردنانەی پرۆتینیان زۆرە هەم بەرگری باش دروست دەبێت بۆ برسیبوون و هەم زووش هەست بە تێربوون دەکرێت.

بۆ چارەسەری کەمبوونی پرۆتین پێویستە بە تەواوی ئەو خواردنانە بخورێت کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین وەک جۆرەکانی لۆبیا و سەرزییەکان هەروەها نۆک و برنج، هەرچەندە جەستەی کەسێك بۆ کەسێکی تر جیاوازە لە بڕی پێویستی پڕۆتین بۆی بۆیە پێویستە هەموو کەسێک چآودێری خۆی بکات تا بزانێت ڕۆژانە پێویستی بە چەندە پڕۆتین هەیە بۆ دەستکەوتنی جەستەیەکی پڕ لە پڕۆتین.
بۆ نموونە ئەگەر کەسێک کێشی ٨٠ کیلۆگرام بێت ڕۆژانە پێویستی بە بڕی ٧٢٧ گرام پرۆتینە، واتا دەبێت ئەوەندە خواردن بخوات ئەو بەو بڕە پرۆتینە پێویستە بەدەست بخات.

 


سەرچاوەکان



2685 بینین