چەند زانیارییەکی زنجیرەی گۆڕانی خراپ - Breaking Bad 

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-14:01:00 - کۆدی بابەت: 2124
چەند زانیارییەکی زنجیرەی گۆڕانی خراپ - Breaking Bad 

ناوه‌ڕۆك

ئاگاداری

ئاگەداربە ئەم نهێنی و زانیاریانە سپۆیڵن لەسەر زنجیرەی Breaking Bad بۆیە ئەگەر زنجیرەکەت نەبینیوە زانیاریەکان مەخوێنەوە باشترە

چەند زانیارییەكی زنجیرەی گۆڕانی خراپ یاخود Breaking Bad 

  • واڵتەر وایت هەندێک سیفاتی لەوانەوە وەرگرتووە کە کووشتونیەتی بۆ نموونە:

یەکێک لە کوژروەکانی ژێر دەستی واڵتەر کرەیزی ۸ بوو و سیفەتێکی لێ وەرگرتووە ئەویش:بڕینی لایەکانی سەموون.

گەس فرینگ یەکێکی تر کە واڵتەر کوشتوویەتی و سیفەتێکی لێ وەرگرتووە ئەویش بەکارهێنانی خاولی لەژێر قاچ لەکاتی ڕشانەوە  .

مایکیش یەکێکی ترە لە کوژراوەکانی ژێردەستی واڵتەر و ئەمەیان دوو سیفەتی لێیان وەرگرتووە ئەوانیش:- بەکارهێنانی کلێنس لەژێر پەرداخی خواردنەوە
- وتنەوەی هەمان وتەی مایک: (فێربە٫هەمیشە بە بەڵێ وەڵامی داواکاریەکان بدەوە)

  •  بەدرێژای زنجیرەی (بریکینگ باد) ۲۷۰ کەس مردون یان کوژران و زۆربەیانیش قوربانی رووداوی فڕۆکەکە بوونە.

 

  • ئەو وێبسایتەی کە واڵتەر جونیەر درووستی کرد بۆ پەیداکردنی پارە بۆ نەخۆشیەکەی واڵتەر وایت لە ڕاستیشدا هەیە و دەتوانی سەردانی بکەیت

http://www.savewalterwhite.com/

  • ئەگەر ناوی ئەڵقەی یەکەم و چوارەم و دەیەم و سیانزەیەمی وەرزی دووەم بخەینە پاڵ یەک ئەوا ڕستەی (کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ۷۳۷مان بۆ دەردەکەوێت)‌ کە ئەمەش هەمان ڕووداوی یەکەم ئەڵقەی وەرزی سێیەمە.

 

  • لە ئەڵقەی ۹ی وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا جێسی پینکمان دەڵێت دەمەوێت ڕۆبۆتێک پێکبهێنین٫ بۆ ئەوەی ڕزگاریان ببێت لە بیابانەکە بەس بیرۆکەکەی لەو کاتەدا سەرناگرێت.بەڵام واڵتەر وایت لە کۆتا ئەڵقەدا هەمان بیرۆکەکەی جێسی بەکاردەهێنێتەوە و بە ڕۆبۆتێک کە چەکی لەسەر جێگیر کردبوو توانی خۆی و جێسی ڕزگار بکات لە مافیاکان.

 

  • لە کۆتا ئەڵقەی زنجیرەی (بریکینگ باد) لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی واڵتەر نووسراوە "Live Free or Die" ئەمەش بە واتای "بە ئازادی بژی یان بمرە" وەهەروەها ئەم وتەیە بەسەر ژیانی واڵتەر و جێسیدا ساغ بویەوە کە واڵتەر مرد و جێسی بە ئازادی ژیا.

 

  •  لە ئەڵقەی ٦ی وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە واڵتەر لە شوێنی کارکردنەکە بە فیکە ئاوازی گۆرانی (The Lily Of The Valley) دەوتەوە کە ئەم گۆرانیە لەسەرهەمان ئەو گووڵەیە کە واڵتەر ژەهری لێ درووست کرد و دەرخواردی بڕۆکی کرد.

 

  •  دوای ئەوەی جێسی لە ئەڵقەی یەکەمی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە گەیڵ دەکوژێت٫ جێسی لە ئەڵقەی شەشەمی هەمان وەرز خەریکی یاریەکی 3D دەبێت و بە چەکەکەی ڕووی لە دیوارێکە کە لەسەری نووسراوە (ELAG) کە ئەمەش پێچەوانە بکەینەوە دەبێت بە GALE.

واتا جێسی لە یاریەکەدا تووشی هەمان ڕووبەرووبوونەوە دەبێت کە لە ئەڵقەی یەکەم تووشی بووبوو

  • لە ئەڵقەی کۆتای وەرزی چوارەم کاتێک گەس فرینگ بەرەو لای هیکتۆر سالامانکا هەنگاو دەنێت٫ساوندتراکێک بەکاردێت کە ئەم ساوندتراکەش ناوبانگێكی زۆری ناوەتەوە. هەربۆیە ئەم ساوندتراکە لە ئینترۆی زنجیرەی "داڕک" بەکارهێنراوەتەوە.

 

  • یەکێک لە ئاواتەکانی واڵتەر جونیەر لە وەرزی دووەم خواردنی "ڕەیزن بران"ی گرانبەها بوو و لە دیمەنێکدا داوا لە دایکی دەکات بەڵام بەهۆی کەمی پارەی ماڵەوە "ڕەیزن بران"ی ئاسایی دەخوارد بەڵام کاتێک لە وەرزی پێنجەمی زنجیرەکەدا ماڵەوە پارەیان زۆر بوو و سکایڵەر ئاواتەکەی واڵتەر جونیەری بەدیهێنا و "ڕەیزن بران"ی گرانبەهای بۆ کڕی.

 

 


سەرچاوەکان



858 بینین