مریشکی نەکوڵاو دەبێتە هۆی ئیفلیجی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-10-23:43:00 - کۆدی بابەت: 2141
مریشکی نەکوڵاو دەبێتە هۆی ئیفلیجی

ناوه‌ڕۆك

خواردنی مریشكی نە‌كوڵاو ئیفلیجی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌ 

ھە‌ندێك كە‌س لە‌ كوڵاندنی مریشك پە‌لە‌ دە‌كە‌ن و پێش ئە‌وە‌ی بە‌ تە‌واوی بكوڵێت چێشتی لێ دروست دە‌كە‌ن یان دە‌یخۆن ئە‌مە‌ش بە‌ گوێرە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی نوێ مە‌ترسیدارە‌.
بە‌ گوێرە‌ی لێكۆڵینە‌وە‌كان ئە‌گە‌ر گۆشتی مریشك بە‌تە‌واوی نە‌كوڵێت و بخورێت، جۆرە‌ بە‌كتریایە‌ك لە‌ گۆشتە‌كە‌دا دە‌مێنێتە‌وە‌ كە‌ نە‌خۆشیییە‌كی مە‌ترسیداری لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌. 
ئە‌و جۆرە‌ نە‌خۆشیە‌ بە‌ GBS ناسراوە‌ و ھۆكاری سە‌رە‌كییە‌ لە‌ تووشبونی مرۆڤ بە‌ ئیفلیجبوونی دە‌مارە‌كان.
لیندا منسفیلد سە‌رپە‌رشتی تیمە‌كە‌ لە‌ زانكۆی میشیگان لە‌م بارە‌یە‌وە‌ دە‌ڵێت كاتێك ئە‌و جۆرە‌ بە‌كتریایە‌ دە‌گاتە‌ نێو لە‌شی مرۆڤ گۆڕانكارییە‌كی جیناتی ڕوودە‌دات و دواجار مە‌ترسی ھە‌یە‌ مرۆڤ ئیفلیج بكات.
جگە‌ لە‌مە‌ كاتێك مرۆڤ بە‌ھۆی خواردنی مریشكی نە‌كوڵاوە‌ تووشی نە‌خۆشی دە‌بێت ھە‌ندێك جار ئە‌و ئانتیبیوتیكە‌ش كە‌ دژی نە‌خۆشییە‌كە‌ دە‌یخوات لە‌وانە‌یە‌ ھیچ كاریگە‌رییە‌كی نە‌بێت چونكە‌ ھە‌ندێك لە‌ بە‌كتریاكان لە‌بە‌رامبە‌ر ئانتیبیوتیكیە‌كان بە‌رگرییە‌كی زۆریان ھە‌یە‌ و بە‌ ئاسانی لە‌‌ناوناچن.
ھە‌ر بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ ئە‌و جۆرە‌ بە‌كتریایە‌ی ئاماژە‌ی پێكرا ھە‌ندێك نە‌خۆشی تری وە‌ك ڕیخۆڵە‌كە‌ و ئارتروزی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



509 بینین