ژمارەی ژێر بارکۆدەکان واتای چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-14:02:00 - کۆدی بابەت: 2148
ژمارەی ژێر بارکۆدەکان واتای چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ژمارەكانی ژێر باڕكۆدەكان مانای چییە؟

دیاریەكت كڕیوە و دەتەوێت بە خێرایی بگەیتە ئاهەنگی لەدایكبوونی هاوڕێكەت بەڵام ئامێری سكانەرەكە تێكچووە، ئەوا خەم مەخۆ چونكە كاشێرەكە دەتوانێت ژمارەكانی ژێر باڕكۆدەكە داغڵ بكات بۆ زانینی نرخەكەی. هەرچەندە ئەم ژمارانە ئاسایی دەردەكەوێت بەڵام هەر ژمارەیەك مانای تایبەتی خۆی هەیە.
ئەو باڕكۆدانەی كە دەیبینیت لەسەر بەرهەمەكانی ئەمریكا و كەنەدا، ناسراون بە (UPC-A) كە كورتكراوەی (universal product code)ـە واتە ژمارەی بەرهەمی نێودەوڵەتی. باڕكۆد پێكدێت لە 12 ژمارە، بەپێی سایتی (Geeky Camel) یەكەم ژمارە پۆلێنی بەرهەمەكە دیاری دەكات، بۆنمونە، ژمارە 3 واتا بەرهەمە تەندروستییەكان، ژمارە 2 بەكاردێت بۆ خواردنەكان وەك، گۆشتی ئاژەڵ.
پاشان 5 ژمارەی داهاتوو پێتدەڵێت كە چ كۆمپانیایەك بەرهەمی هێناوە، (ئەمە لە كاتێكدایە گەر بتوانی هەموو ئەو كۆمپانیایانە لەبەربكەیت كە ناویان لە (UPC)دا هاتووە)، پاشان بۆشاییەكی بچووك هەیە دواتر 5 ژمارەی تر دێن كە ئاماژە بە بەرهەمەكە دەدەن.
كۆتا ژمارە پێی دەوترێت (ژمارەی پشكنین) كە كۆمپیتەرەكان بەكاری دەهێنن بۆ ئەوەی بزانن ئەو ژمارەی كە نوسراوە ڕاستە یان نا، ئەم ژمارەیە هەژمار دكرێت لە هاوكێشەیەكەوە كە ژمارەكانی پێش خۆی تێدایە و ئەم ژمارەی كۆتا ئەنجامەكەیەتی. بۆنمونە تۆ باڕكۆدێكی 3 ژمارەیت هەیە كە ژمارەی كۆتای (ژمارەی پشكنین)ـە، ئەنجامەكەی بریتییە لە لێدەكركردنی ژمارەی یەكەم و دووەم، كەوات گەر ژمارەی یەكەم 4 بێت و ژمارەی دووەم 3 بێت، ئەوا پێویستی ژمارەی سێهەم 1 بێت، ئەگەر كاشێرەكە هەر هەڵەیەك بكات لە داغڵكردنی هەریەك لەم ژمارانە ڕاستەوخۆ كۆمپیتەرەكە ئاگاداری دەكاتەوە.
بەدڵنیاییەوە (UPC-A) تاكە باڕكۆد نییە لە جیهاندا، هەندێك بەرهەم هەیە كە هێندە بچووكن ناتوانیت باڕكۆدێكی 12 ژمارەیی لەسەر بنووسیت، لەم حاڵەتەدا (UPC-E) بەكاریەت كە باڕكۆدێكی 6 ژمارەییە. هەروەها باڕكۆدی (EAN-13) كە لە سەرانسەری جیهان بەكاردەهێنرێت هەمان زانیاری باڕكۆدی (UPC-A) تێدایە بەڵام ئاماژە بە وڵاتەكە دەكات كە دروستی كردووە، هەروەها بەشە جیاكان باڕكۆدی تایبەت بە خۆیان هەیە وەك، كتێب، پۆستە، هتد...


سەرچاوەکان



785 بینین