وریابن لە بەکارهێنانی دەفر و مەنجەڵی ئەلەمنیۆم

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-22:37:00 - کۆدی بابەت: 2170
وریابن لە بەکارهێنانی دەفر و مەنجەڵی ئەلەمنیۆم

ناوه‌ڕۆك

وریابن لە بەکارهێنانی دەفر و مەنجەڵی ئەلەمنیۆم

چەند توێژینەوەک بوونی پێوەندیان لە نێوان کانزای ئەلەمنیۆم و نەخۆشی ئەلزەهایمەر (خەڵەفان) دووپات کردبووەوە، بەڵام زانایان ڕایان گەیاند کە تا ئێستە بەڵگەیان لەو بارەوە نەبووە، توێژینەوەیەک دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو کانزایە کار دەکات سەر توانای مێشک بۆیە پێویستە خەڵک خۆیان لێ بەدوور بگرن.
کریس ئیکلسی پرۆفیسۆر لە زانکۆی کیلی ئەڵمانیایی دووپاتی دەکاتەوە کە ئەلەمنیۆم ڕۆڵی هەیە لە تیکچوونی توانای بیرکردنەوە و بیرهاتنەوەی مێشک کە سەلمێنراوە پێوەندی بەهێز لە نێوان بەرکەوتنی کانزاکە و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەەر هەیە لە ٥٠ ساڵی ڕابردوو و زیاتریش.
زیاتر گوتی، ئەنجامە نوێیەکانیش هاندەرن بۆ هەمووان بۆ دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆن لە خۆراکی ڕۆژانەدا و پەنابردن بۆ بەکارهێنانی دەفر و مەنجەلی مس لە بەری ئەوەی کە پێشتر هۆکاری بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکان سەلمێنراوە.
ئیکسلی کە توێژەرە لە زانستی مێشک گەیشتە ئەو نەنجامەی کە لە سەرەتای توشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، ڕێژەی ئەلەمنیۆم لە شانەکانی مێشک بەرزە کە لە ئاساییدا لەگەڵ بەتەمەنداچووندا ڕێژەکە لە مێشکی مرۆڤ زیاد دەکات کە ئەنجامی توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی هاتە بڵاو کردنەوە.


سەرچاوەکان



625 بینین