گفتوگۆی نێوان ژن و مێرد

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-23:36:00 - کۆدی بابەت: 2177
گفتوگۆی نێوان ژن و مێرد

ناوه‌ڕۆك

گفتوگۆی نێوان ژن و مێرد

زۆربەی هەرە زۆری گرفت و ناکۆکیەیکانی نیوان ژن و مێرد، لە مۆڕە لە یەکتر کردن، لە ڕق بەرامبەر یەکتر هەڵگرتن، لە ململانێ و کێشمەکێشمی نێوانیان، سەرەتا لە نەزانی و گومانی بێ بنەماوە سەر هەڵدەدەن. قسە لەگەڵ هەر کامیان دەکەیت، نازانێ جۆری گرفتەکەی چییە؟ قسەی یەکەم و کۆتاییان، تێک ناکاتەوە! سەرکۆنەی یەکتر دەکەن، کەچی لە پڕێکدا دەکەونە سەر پێداهەڵدانی و پەسەندی یەکتر. ئەمەش مانای وایە تێگەیشتنی نێوانیان هێشتا لە قۆناغی کرد و کاڵی دایە، جا بۆیە پێویستە بەر لە هەموو شتیك بە یەکەوە دانیشن  و بە شێنەیی گوێ بۆ ناز و ڕازی یەکتر هەڵخەن، دانیشتن بۆ ئەوەی نییە تۆمەت بۆ یەکتر داتاشن، قسەی سووک بە یەکتر بڵێن، یان بە ڕووی یەکتردا هەڵشاخێن چونکە لەو حاڵەتەدا تێگەیشتن هەناسەبڕ دەبێت و دەستیان لە بنی هەنبان گیر دەبێت، هەروەکا حیکایەتی مێشیشی لێ بەسەر دێت، دووبارە و چەند بارە دەکرێتەوە.
ژن و مێرد کاتێک قسە بۆ یەکتر دەکەن پێویستە خۆیان لە سەرزەنشتکردنی یەکتر بپارێزن، چونکە مەبەست لە سکاڵا و قسەکردن دەرخستنی کۆژان و ئازاری لایەنی یەکەمە بۆ دووە، گۆڕینی ڕەفتار و شێوازی هەڵسوکەوتکردنیەتی، تاکو ئەو ئازار و ناخۆشیانەی لەسەر هەڵگرێ، نەک دادگایی بکات و ئابڕووی ببات... بە نموونە دەبێ خاوەن سکاڵاکە بەم شێوەیە قسە بکات: کاتێک تۆ ئەم کارەت کرد، من هەستم بەمە و بەوە کرد... هاوسەرەکەم! تۆ هەموو کردار و ڕەفتارەکانت جوانن، تەنێ سەرنجم لەسەر فڵان ڕەفتارت هەیە، لە فیسار کردارت بێتاقەت دەبم. بەم شێوە قسەکردنە ئامانجی هەرە سەرکەی دەپێکرێت، گرفتە هەرە گەورەکە، کە خەوتارێن و خۆشی ڕەتێن بوو، چآرەسەر دەبێت... بەڵام سەرکۆنەکردن و تێخوڕین، هاتوهاوار و هەڵڵا، مرۆ دەخەنە حاڵەتی بەرەنگاوبوونەوە و بەرگریکردن، نەک گوێگرتن و تیگەیشتن لە بنەچەی بابەتەکە. پێشینان جوانیان گوتووە: '' بە قسەی خۆش، هەموو کەسێک دێتە جۆش.'' بەم تەرزە دانیشتن و گفتوگۆیە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕەفتاری بەرانبەر ڕوو دەدات، کە پێشتر هەرگیز پێشبینیت نەکردووە!


سەرچاوەکان



1240 بینین