ناوهڕۆك
شەوی یەکەمی بووک و زاوا
خۆ ئامادەکردن بۆ یەکەم شەوی هاوسەرگیری:
خۆ ئامادەکردن بۆ شەوی یەکەمی بە زاوابوون و بە بووکبوون زۆر زۆر پێویستە، تاکو ئەو ڕێکەوتە دەگمەن و نایابە بە شێوەیەکی تەندروست و نموونەیی، بەڕێ بکرێت. بۆ ئەوەی ئەو شەوە بە خۆشترین و جیاوازترین و جوانترین شەوی تەمەن هەژمار بکرێت.
ئەم شەوە، خەونی هەموو کچ و کوڕێکە، هەر لە هەرزەکاری لەگەڵیدا گەورەبووە، کە باسی ژیانی هاوسەرگیری دەکرێت ئەو شەوە دەبێتە بەشێکی گرنگی بیرکردنەوەکانیان، جا بۆیە جێگەی خۆیەتی هەردوولا لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیانی بۆ ساز و تەیار بکەن.
بۆ ئەوەی ئەو شەوە ببێتە خۆشترین و پڕچێژترین شەوەکانی ژیان، ئەم چەند ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەی خوارەوە بۆ بووک و زاوای ئازیز دەخەینە ڕوو:
- مانگێک بەر لەو شەوە سیستەمێکی نوێی خواردن بۆ خۆت دابنێ، بە شێوەیەکی بنچینەیی میوەجات و سەوزە زۆر بخۆ، هەتا بۆت دەلوێ ئاو زۆر بخۆوە، ئەم سیستەمە جەستەت چالاک و کارا دەکات و، پێسیتشت ساف و نەرم دەکات.
- خاتوونی خۆشەویست، زۆر گرنگی بە قژت بدە و پاک ڕایبگرە، ئەگەر حەزت کرد کورتی بکەیتەوە، پێشووتر کورتی بکەیتەوە، نەک ڕۆژی زەماوەندەکەت، تاکو دەموچاوت و شكڵ و شێوەیەکی نوێ وەربگرێت. باشتر وایە دەستکاریی ڕەنگی قژت نەکەیت، چونکە ئەگەر لەسەر شێوەی سروشتیی خۆی بمێنێتەوە زۆر باشترە.
- خانمی دەلال، پێش چەند هەفتەیەک ڕەنگ و شێوەی عەزیەی ڕۆژی بووکێنیت هەڵبژێرە، نەکەی ئەمە دوا بخەی یان لەبیر بکەیت.
- کچەخاتوون، گرنگیی بە نینۆکەکانت بدە و بیانقرتێنە، کرێمی باش و بەهێزکەریان تێبدە.
- خاتوونی هێژا، لە خەیاڵدانی خۆت چەپکە گوڵێکی جوان و ناسک بۆ ئەو ڕۆژە هەڵبژێرە.
- بۆ ماوەیەک هەموو ڕۆژێک کرێم لە هەموو جەستەت بدە، بە تایبەتی ئەو شوێنانەی وشک و زبرن.
- هەر بۆن و کرێمێکت پێویستە هەفتەیەک پێشووتر بیکڕە، هەروەها هەر شامپۆ و پێداویستیێکت لازمە بە چەند ڕۆژێک پێشتر ئامادەی بکە.
- ئەگەر هەر گرفت و نەخۆشییەکی پێستت هەیە، یان هەر حەساسیەت و نەنگیێکت لە پێست هەیە، شەش مانگ پێشتر سەردانی پزیشک بکە و چارەسەری پێویست وەربگرە.
- دادە، خۆت ڕێکەوتی گواستنەوەکەت دیاری بکە، هەوڵبدە لە ڕێکەوتی ئەو ڕۆژانە نەبێت کە لە خوێنی بێنوێژی (حەیز - سووڕی مانگانە) دایت، باشتر وایە ئاهەنگی گواستنەوەت لە ڕۆژانی دوای کۆتاییهێنانی بێنوێژی دابێت، نەک چەند ڕۆژێک پێش کەوتنە نێو ئەو خوێنە. چەند هەفتەیەک پێشتر مشووری ئەو کارە بخۆ.
- باش وایە سێ ڕۆژ پێش زەماوەندی گواستنەوەت، مووی بەر ژێر هەنگڵت بتاشیت، چونکە ئەم شوێنانە دوای تاشین تووشی هەوکردن دێن، پێویستیان بە کرێم تێدان و نەرمکردنەوە هەیە.
سەرچاوەکان
49800 بینین