سەرەکیترین ماددە‌ی کانزای لە‌شت بناسە‌

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-23:22:00 - کۆدی بابەت: 2178
سەرەکیترین ماددە‌ی کانزای لە‌شت بناسە‌

ناوه‌ڕۆك

سە‌رە‌كیرتین ماددە‌ی كانزای لە‌شت بناسە‌

فسۆڕ دووم ماددە‌ی كانزاییە‌ لە‌ناو لە‌شی مرۆڤدا و یە‌ك لە‌ سە‌دی پێكھاتە‌ی لە‌ش لە‌خۆ دە‌گرێت، واتە‌ لە‌ ھە‌موو خانە‌یە‌كی لە‌شدا فسۆڕ ھە‌یە‌. بەڵام زیاترین ڕێژە‌ لە‌ناو ئێسك و ددانە‌كانی مرۆڤدا كۆبووە‌تە‌وە‌.
سە‌رە‌كیترین كاری فسۆڕ دروستكردنی ئێسك و ددانە‌ لە‌ لە‌شی مرۆڤدا، ئە‌و ماددە‌یە‌ دە‌ورێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ ئە‌وە‌ی لە‌ش بە‌ چ شێوە‌یە‌ك لە‌گە‌ڵ كاربۆھیدرات و چە‌ورییە‌كان مامە‌ڵە‌ بكات، ھاوكات بۆ دروستكردنی پرۆتین بە‌ مە‌بە‌ستی گە‌شە‌كردن و بوژاندنە‌وە‌ و پارێزگاریكردنی خانە‌كانی لە‌ش دە‌وری سە‌رە‌كی دە‌گێڕێت.
فسۆڕ بۆ دروستكردنی ATP پێویستە‌، ATP خڕۆكە‌یە‌كە‌ كە‌ وادە‌كات لە‌و وزە‌ پاشە‌كە‌وت بكات.
فسۆڕ لە‌گە‌ڵ ڤیتامین لە‌ لە‌شدا كارا دە‌بێت و كاریگە‌رە‌ بۆ چالاكی تە‌ندروستی گورچیلە‌ و گرژبوونی ماسولكە‌كان و لێدانی دڵ بە‌شێوە‌ی ئاسایی و ئاگاداركردنە‌وە‌ی دە‌مار.
سە‌رە‌كیترین ئە‌و خواردنانە‌ی فسۆڕیان تیادایە‌ بریتین لە‌ خواردنە‌ پرۆتینییە‌كانی وە‌ك گۆشت و شیر. ئە‌و خواردنانە‌ی دە‌چنە‌ خانە‌ی خۆراكە‌ كلسیۆمییە‌كانیش ڕێژە‌یە‌كی باشی فسۆڕیان تیادایە‌ و دە‌توانین فسۆڕی پێویست بۆ لە‌ش دابین بكە‌ن.

*ڕادە‌ی پێویستی فسفۆڕ لە‌ تە‌مە‌نە‌ جیاوازە‌كاندا دە‌گۆڕدرێت و بە‌پێی ڕێنوێینی پزیشكی دە‌بێ ڕۆژانە‌ بە‌و شێوە‌یە‌ فسفۆڕ بۆ لە‌شت دابین بكە‌ی:
«یە‌كە‌م ڕۆژی لە‌دایك بوون تا تە‌مە‌نی شە‌ش مانگی ١٠٠ میلیگرام لە‌ ڕۆژێكدا». حە‌وت مانگی بۆ ١٢ مانگی ٢٧٥ میلیگرام  لە‌ ڕۆژێكدا». «یە‌ك ساڵان تا سێ ساڵان ٤٦٠ میلیگرام لە‌ ڕۆژێكدا». « چوار تا ھە‌شت ساڵان ٥٠٠ میلیگرام لە‌ ڕۆژێكدا». « نۆ تا ١٨ ساڵان  ١٢٥٠ میلیگرام لە‌ ڕۆژێكدا» و تە‌مە‌نی گە‌ورە‌ ٧٠٠ میلیگرام لە‌ ڕۆژێكدا.

ــ پێویستی ژنانی دووگیان بە‌ فسفۆڕ بە‌و شێوە‌یە‌: ژنانی خوار تە‌مە‌ن ١٨ ساڵان ڕۆژانە‌ پێویستیان بە‌ ھە‌زار و ٢٥٠میلیگرام فسفۆڕ ھە‌یە‌ و ژنانی سە‌روو تە‌مە‌ن ١٨ ساڵیش، ٧٠٠ میلیگرام پێویستە‌ بۆ ھە‌ر ڕۆژێك.


سەرچاوەکان



743 بینین