ژەهراویبوونی جگەر چییە؟ نیشانەکانی چین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-23:47:00 - کۆدی بابەت: 2180
ژەهراویبوونی جگەر چییە؟ نیشانەکانی چین؟

ناوه‌ڕۆك

ژەهراوی بوونی جگەر چییە و نیشانەکانی کامانەن؟

جگەر یەکێکە لە ئەندامە هەرە گرنکەکانی جەستەی مرۆڤ و گەر مرۆڤ جگەری نەبێ، ناتوانێت بەردەوامی بە ژیان بدا، چونکە جگەر ئەرکی پاککردنەوەی جەستەی لە ماددە ژەهراوی و پاشەڕۆ زیابەخشەکان و هاوکات خوێن پاک دەکاتەوەو ژەهرە مەترسیدارەکانیش دەکات بە پاشەڕۆیەکی بێ مەترسی و لە ڕێی میزەوە دەیکاتە دەرەوە، یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو نەخۆشیانەش کە تووشی جکەر دەبێ ژەهراویبوونیەتی.
جکەر زیاتر لە ٤٠٠ ئەرک و فەرمانی جەستە ڕۆژان جێبەجێ دەکات، گرنگترین ئەرکەکانیشی هەرسکردنی چەورییە بە یارمەتی کیسەی زراو، هەڵگرتنی ڤیتامین و کانزا گرنگەکان و پێویستەکانە بۆ جەستە، پێکهاتە خۆڕاکیەکان دەگۆڕێ و قورسی و کێشیان ناهێڵێ، بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەلایەن ڕیخۆڵەکانەوە بمژرێن، هەروەها پێکهاتە زیان بەخشەکانی کهوول و دەرمان تێک دەشکێنێ و زۆر کاری تریش دەکات.

جگەر چۆن مامەڵە لەگەڵ ژەهردا دەکات؟

بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ژەهرە جۆراوجۆرەکان جگەری مرۆڤ بە دوو هەنگاو کار لە تێکشکاندن و پاڵاوتنی ماددە ژەهراوییەکان دەکات، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ژەهر، لە کۆمەڵێک ماددەی ژەهراوی پێک دێ، کە دەتوانن کاریگەری نەرێی و زۆر خراپ لەسەر خانەکانی جەستە جێبهێڵن، جگەر لەڕێی ڕژێنەکانەوە ماددە ژەهراوییەکانی نێو چەوری دەگۆڕێ بۆ ماددەیەکی ناژەهراوی و کەم زیان بۆ جەستەی مرۆڤ و دەرهاوێشتنی لەڕێگەی میزکردنەوە.
هەنگاوی دووەم، پاش ئەوەی مادە ژەهراوییەکان تێکشکێنران و گۆڕدران بۆ ماددەی کەم زیان، ئەوکات لەگەڵ ئاوی نێو جەستە کارلێک دەکەن و دەچنە گورچیلەوە لەوێشەو لەڕێی میزەوە دەکرێنە دەرەوەی جەستە. 
جگەر وەک هەر ئەندامێکی تری جەستە، ئەگەر هەوڵ نەدەین بیپارێزین و پاکی بکەینەوە لەڕێی خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان بۆ پاککردنەوەی، ئەوا تووشی کێشەی زۆر دەبێ و ژەهرەکان تێیدا کەڵەکە دەکەن و ژەهراویبوونی جگەری لێ دەکەوێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ چالاک بوونی بەردەوامی جگەر و ڕێگری لە کۆبوونەوەی ژەهرەکان، بەردەوام ئاوی پاک بخۆنەوە و وەرزش بکەن، ئەگەر ژەهرەکانیش کۆبونەوە پێویستە  بەپەلە سەردانی پزیشک بکەن و بخرێنە ژێر چاودێری وردی پزیشکیەوە.


سەرچاوەکان



1456 بینین